ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری دێموکراتپەروەری پیرانشار بە بۆنەی نزیک بوونەوە لە ساڵیادی تیرۆری دوکتور”عەبدولڕەحمان قاسملوو” چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بەرەبەری ٢٢ی پووشپەڕ، سی و یەکەمین ساڵیادی تێرۆری ڕێبەری هەمیشە زیندووی حیزب و گەلەکەمان بە دەستی ڕەشی تێرۆری کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆز و چاونەترسی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سەربەرزی پیرانشارهاوکات لە گەڵ شارەکانی تری کوردستان بە شێوەیەکی بوێرانە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و لە شەقامەکانی “باڵاشار، کەمەربەندی، محەممەد هەوراز و کۆنەخانێ”، بە هەڵواسین و بڵاو کردنەوەی وێنە، تراکت و وتە بەنرخەکانی ڕێبەری مەزنمان لەو شوێنانە بۆ جارێکی دیکە پەیمانی دێموکراتبوون و درێژەدانی ڕێگە و ڕێبازی شەهیدان و بە تایبەت ڕێبەری شەهیدمان دوکتور قاسملووی نەمریان نوێ کردەوە و پەیامی پیرانشاریان گەیاندە هەموو دۆستان و دوژمنانی کورد و کوردستان.
لە لایەن کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە دەسخۆشی و ماندوونەبوونی لەو هاوڕێیانە و دڵسۆزانی حیزب و گەلەکەمان لە شاری نیشتمانپەروەری پیرانشار دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان لە کار و چالاکییە حیزبی و نیشتمانییەکانیاندا بۆ بە ئاوات دەخوازین.