به میلیۆن دۆلار له ڕێگه‌ی عێراقه‌وه بۆ بانكه‌كانی ئێران گواستراوەتەوه.
ڕۆژنامه‌ی وال ستریت ژورناڵ لە ڕاپۆرتێکدا له‌ژێر ناوی “ئا‌مریكا له ترسی ئێران‌و داعش، دراوی عێراقی بڕی”، ئاشكرای كرد: کە بە قسەی كاربه‌ده‌ستانی ئامریكایی‌و عێراق‌و كه‌سانی دیكه كه له‌م باره‌یه‌وه زانیاری‌یان هه‌یه، بانكی ناوهندیو وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داریی ئا‌مریكا له هاوینی ئه‌مساڵ ناردنی به‌میلیارد دۆلار پاره‌ی بۆ بانكی ناوه‌ندیی عێراق ڕاگرتوە.
ئەوان دەڵێن ئەو بڕیارەی ئەمریکا به‌هۆی نیگه‌رانی له‌وه دراوە كه ئەو پارەیە به ده‌ستی كۆماری ئیسلامیی ئێران بگا‌و لهوانهشە بگاته ده‌ستی تیرۆریستانی داعش. ئەگەرچی ناردنی نه‌ناردنی پاره، عێراقی خستە تەنگژەو قه‌یرانی ئابوورییەوە.
به‌پێی ڕاپۆرتەکەی وال ستریت ژورناڵ له مانگی ژۆئه‌ندا هیندێک لە كاربه‌ده‌ستانی عێراق بە ناوەندە هەواڵگرییەکانی ئامریكایان ڕاگه‌یاندوە كه 3 بانكی هاوكارییه ئیسلامییه‌كان، بانكی میللی‌و بانكی پارسیان کە لەلایەن ئەمریکاوە گه‌مارۆیان خراوه‌ته سه‌ر، له ڕێگه‌ی خستنه مزایه‌ده‌وه، به‌میلیۆن دۆلاریان دەست کەوتەوە.
به‌پێی زانیارییه نێویهكان، كاربه‌ده‌ستانی ئامریكایی له سه‌رو به‌ندی مانگی ژوئیه داوایان له كاربه‌ده‌ستانی عێراقی كرد كه ده‌بێ پێوهندییەکانیان له‌گه‌ڵ بانكه‌كانی ئێران بپچڕێنن، دەنا هاوکارییەکانیان لەگەڵ عێڕاق ڕادەگرن. ئه‌م بڕیاره‌ش ڕێك له‌م كاته‌دا بوو كه بانكی ناوه‌ندیی عێراق پاره‌كه‌ی له ته‌واوبووندا بوو، بەوەش عێڕاق کەوتە قەیرانێکی دیکەی ئابوورییەوە.