پارێزگای ورمێ له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان سه‌ره‌ڕای ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی به زۆر کانزای به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی کارخانه به‌رده کانزا‌کان له کوردستان دهردههێندرێنو به‌ڕێی شاره‌کانی دیکه ده‌کرێن.
وه‌ک له زمان به‌رپرسی ڕێکخراوی پیشه‌سازی، کانزاو بازرگانیی ورمێ ده‌رده‌که‌وێ، پارێزگای ورمێ ٢٠٦ کانزای به‌ردی جوانکاریی هه‌یه‌و له ساڵدا ٦٠٠ هه‌زار تۆن به‌رد له‌و مه‌عده‌نانه ده‌رده‌هێندرێن، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی کارخانه بۆ تاشینو به‌رهه‌مهێنانیان به‌ڕێی شاره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ده‌کرێن.
ئه‌و ده‌ڵێ به‌هۆی نه‌بوونی کارخانه‌کانی بهردبڕیو ڕهعهمهلهێنانی به‌رد، به‌رده کانه‌کانی وه‌ک مه‌ڕمه‌ڕ، گڕانیت، تراوێرتنو مهڕمهڕیت به خاوی دهردههێندرێنو به‌ڕێی شاره‌کانی دیکه ده‌کرێن.
ئه‌سکه‌نده‌ری له قسه‌کانیدا نه‌یگوت که چۆنه پارێزگای ورمێ پله‌ی یه‌که‌می له به‌شی جۆراوجۆریی بهردهکانزاکان له ئێران‌دا هه‌یه‌و سه‌دی ٤٠ به‌رهه‌مه‌کانی کانزاکانی ئه‌و پارێزگایه به‌ڕێی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌کرێن، نابێ کارخانه‌یه‌کی به‌ردبڕیی تایبه‌تی ههبێو له‌و خاوفرۆشییه ڕزگاری بێ.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه که پارێزگای ورمێ به‌هۆی هه‌بوونی کانگای جۆراوجۆر‌و گرانبایی وه‌ک زێڕ، باریت، میکا و تیتان له ئاستی ئێران‌دا جێگای تایبه‌تیی هه‌یه‌و زیاتر له نیوه‌ی پاشکه‌وتی زێڕ و تیتانی ئیڕان له دو کانگای ” زێرشۆران”ی تیکابو تیتانی قهرهغاچی ئه‌و شاره هه‌ڵکه‌وتوه.