هه‌واڵده‌ریی فه‌رانسه باسی له ڕێككه‌وتنی دویچه بانك بۆ پێدانی جه‌ریمه‌ی ٢٠٠ میلیۆن دۆلاری به ئا‌مریكا سه‌باره‌ت به پێشێلکردنی گه‌مارۆکانی دژی ئێران كردوه.
دویچه بانك له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی چاودێریی ئا‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌مه ڕێككه‌وتوون كه به هۆی پێشێلكردنی گه‌مارۆكانی دژی وڵاتانی وه‌ك ئێران‌و سووریه بڕی ٢٠٠ میلیۆن دۆلار غه‌رامه بکرێ. وادیاره لقی دویچه بانك له نیویۆرك بۆ چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی ئێرانی و سووری كه له لیستی گه‌مارۆكانی ئا‌مریكا دان، کارئاسانیی ماڵیی بۆ کردوون.
بۆ دویچه بانك كه گه‌وره‌ترین بنیاتی ماڵیی ئاڵمانه، ئه‌م بابه‌ته كۆتایی پێ نه‌هاتووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه هێندێك له دامه‌زاروه‌كانی ئامریكایی وه‌ك وه‌زاره‌تی داد هێشتا لێكۆڵینه‌وه‌کانیان له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ته‌واو نه‌بوه‌و جاڕێ به‌ری درێژه.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه که تا ئێستا چه‌ندین بانكی ئورووپایی له ئا‌مریكا به هۆی پێشێلكردنی گه‌مارۆكانی دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران جه‌ریمه‌ی قورسیان داوه، که كۆمێرتس بانكی ئاڵمان، بانكی ی‌و بی ئێس (یۆنیون بانك)ی سۆئیس و بانكی كردیت ئێگریكۆڵی فه‌رانسه چه‌ند نموونه له‌وانن.