[ لێکدانه‌وه‌یه‌ک بۆ ئه‌و خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی بینه‌قاقای خه‌ڵکی ئێرانیان گرتوه]
له کاتێکدا ئێران به‌هۆی به‌شداریی تۆخی له هاوکێشه ناوچه‌ییه‌کان له وڵاتی یه‌مه‌ن ڕا بگره تا سووریه له هه‌وڵ دایه پێگه و قورسایی خۆی له ناوچه‌که‌دا به‌هێز بکا، به‌ڵام له نێوخۆی وڵات‌دا به‌ره‌وڕووی
زۆر قه‌یران و خه‌ساری کۆمه‌ڵایه‌تی بۆته‌وه که وه‌ک بۆمبی قورمیشکراو له ئان و ساتی ته‌قینه‌وه دان.
په‌ره‌سه‌ندنی خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له ئێران نه‌ک هه‌ر په‌ره‌ی به نیگه‌رانیی کارناسانی کۆمه‌ڵایه‌تی داوه، به‌ڵکوو ئیدی کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت و حکومه‌تیش توانای شاردنه‌وه‌ی ئه‌و واقعانهیان نییه و ئێستا به ئاشکرا باس له نیگه‌رانییه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن.
حه‌سه‌ن موسه‌وی چه‌له‌ک، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی نوسینگه‌ی کار و به‌رنامه‌کانی ڕێکخراوی بێهزیستی ده‌ڵێ کۆمه‌ڵگای ئێران له ڕووی له که‌میدانی ته‌مه‌نی توشبوون به مادده‌ی هۆشبه‌ر، هه‌ڵکشانی ته‌ڵاق، دابه‌زینی پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌ش، په‌ره‌سه‌ندنی ئیدز، زۆربوونی منداڵانی کار‌و …. له بارودۆخێکی زۆر خراپ‌و جێی نیگه‌رانی دایه.
کارناسانی کۆمه‌ڵایه‌تیش ده‌ڵێن زۆربوونی خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان کاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر ئه‌منیه‌ت و سڵامه‌تیی کۆمه‌ڵاتی خه‌ڵکی ئێران داناوه. ئه‌وان پێیان وایه خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له کۆمه‌ڵگای ئێران‌دا هه‌ر دێ و زیاد ده‌بن و دهوڵهتو لایه‌نه به‌رپرسیاره‌کان تا ئێستا به گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی حاشا و ئینکار، هه‌وڵیان نه‌داوه له خه‌می چاره‌سه‌ری ئه‌و دۆخه‌دا بن.
ئێعتیاد به مادده‌ی هۆشبه‌ر، بێ‌کاری، هه‌ژاری، زۆربوونی دزی، ته‌ڵاق، له‌شفرۆشی هه‌ڵکشانی ئازاردانی ژن و منداڵ له کۆمه‌ڵگای ئێران به به‌شێکی گرینگ له خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ئێران داده‌نرێن، به‌ڵام لایه‌نه ڕهسمیو پێوه‌ندیداره‌کان له بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاماری ڕه‌سمی له‌سه‌ر خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان خۆ دهبویڕن.
حه‌سه‌ن موسه‌وی چه‌له‌ک، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی نوسینگه‌ی کار‌و به‌رنامه‌کانی ڕێکخراوی بێهزیستی ده‌ڵێ خه‌مساردیی ده‌وڵه‌ت گه‌یوه‌ته جێیه‌ک که له به‌رنامه‌ی پێنجه‌می گه‌شه‌ی وڵات‌دا ته‌نانه‌ت به دێڕیکیش چووکترین ئاماژه‌ش به خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان نه‌کراوه.
ڕاسته بوونی خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کی ئینسانی‌دا سروشتییه، به‌ڵام سروشتی نابێ ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییانه ئه‌منیه‌تی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه، شیرازه‌ی خێزانه‌کان له‌به‌ر یه‌ک هه‌ڵوه‌شێنن، به‌شی هه‌ره زۆری توانا و وزه‌ی ئه‌و وڵات و کۆمه‌ڵگایه به خۆیانه‌وه خه‌ریک بکه‌ن و ببنه داڵغه‌ی سه‌ره‌کی بۆ خه‌ڵکی. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له سه‌ر کۆمه‌ڵگای ئێران‌و خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له‌و وڵاته‌دا باس ده‌کرێ، ئه‌و پرسیاره به‌ره‌وڕووی هه‌ر توێژه‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کاته‌وه که دواڕۆژی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه چی به‌سه‌ر دێ؟
خوسرەو مەنسووریان، کۆمەڵناس ده‌ڵێ بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە لە ساڵی ٤٧ ی ههتاویداو لەسەر پرسی لەشفرۆشی لە شاری تاران کراوه، نێونجیی تەمەنی لەشفرۆشی لە ساڵی ٤٧دا سه‌رووی ٢٩ ساڵ بووە، بەڵام ئێستا ئەو تەمەنە گەیشتۆتە ١٤ ساڵ.
ئاماره ره‌سمییه‌کان ده‌ڵێن ئێستا هه‌ر نه‌بێ ٥ میلیۆن‌و ٥٠٠ هەزار کەس لە خه‌ڵکی ئێران یان موعتادن، یان به ده‌ست کێشه‌ی ئێعتیادی ئه‌ندامێک، یان چه‌ند ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌که‌یانه‌وه گرفتارن. هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئه‌گه‌ر تا ١٠ – ١٥ ساڵ له‌وه پێش دیارده‌ی ئیعتیاد به ماده هۆشبه‌ره‌کان و زور خه‌ساری دیکه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی زیاتر له نێو پیاواندا به‌دی ده‌کران، ئێستا ژنان ئه‌ویش به خێرایییه‌کی زۆر له‌و خه‌ساره‌وه گلاون. ئاماره‌کان ده‌ڵێن له‌سه‌دا ٩ ی حه‌شیمه‌تی موعتاده‌کانی ئێران له ژنان پێک هاتوه.
له کۆمه‌ڵگای ئێران‌دا ئاماره‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که رێژه‌ی پیکهێنانی ژیانی هاوبەش به‌رده‌وام له که‌می ده‌دا، به‌ڵام تەڵاق‌و لێکترازانی ژیانی هاوبه‌ش زیاتر ده‌بن.
ئاماره‌کان ده‌ڵێن له هه‌ر ١٠ ده‌قیقه‌دا ژیانێکی هاوبه‌ش له ئێران ههڵدهوهشێو جێی نیگه‌رانی ئه‌وه‌یه که له‌سه‌دا ٨٠ ی لێکترازانه‌کان دڵخوازو له سه‌ر بناخه‌ی رێککه‌وتنی پێشوه‌خته. ئه‌و ئامارانه ده‌ڵێن نێونجیی تەمەنی بێوەژنان گەیشتۆتە ١٧ ساڵ. ئاماره ره‌سمییه‌کانی هێزه ئینتیزامییه‌کان ده‌ڵێن هه‌موو ساڵێ ٦٠٠ هەزار کەس له ئێران به هۆکاری جۆراوجۆر ده‌خرێنه زیندانه‌وه.
تەمەنی سیگار کێشان لە ئێران بۆ ١٣ ساڵ دابەزیوەو سنووری پێوه‌ندییه جینسییه‌کانی کچان‌و کوڕان به‌ر له زه‌ماوه‌ند به ته‌واوی کاڵ بۆته‌وه.
به‌ڵام هۆکاره‌کان چین‌و ئاخۆ سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی ئیداره‌ی وڵاته ئه‌و بارودۆخه‌ی خوڵقاندوه، یان سروشتی کۆمه‌ڵگای ئێرانه که له قۆناغی گواستنه‌وه له کۆمه‌ڵگایه‌کی نه‌ریتییه‌وه بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی مۆدیڕن دایه و گوشاری ئه‌و خه‌سارانه‌ی به‌رکه‌وتوه؟
زۆربه‌ی کۆمه‌ڵناسان پێیان وایه پتر ئه‌وه هۆکاره نێوخۆیییه‌کانی وه‌ک سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ریی وڵاتن که ئه‌و بارودۆخه‌یان له کۆمه‌ڵگای ئێران‌دا دروست کردوه و نموونه‌ش به په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ژاری، بێ‌کاری و ئاوسانی ئابووری دێننه‌وه که سه‌رچاوه‌ی زۆربه‌ی خهسارهکانن و ئه‌وه‌ش به به‌رهه‌می حکومه‌تداریی سیسته‌می سیاسیی زاڵ به سه‌ر ئێران‌دا ده‌زانن.