ژماره‌ی كوژراوانی ئێرانی كه له “عه‌مه‌لیاتی موحه‌ڕه‌م” له وڵاتی سووریه كوژراون گه‌یشته ٣٤ كهسو به‌وه‌ش ژماره‌ی کوژراوه‌کانی سپای پاسداران له‌و وڵاته له ١٠٠ که‌س تێپه‌ڕی.
عێزهتوڵلا سلێمانی، عه‌لی عالمی، سه‌جاد حوسێنی، عێزهتوڵلا حوسێنی و حه‌میدڕه‌زا فاتمی له نوێترین كوژراوه‌کانی ئێران له ڕه‌وتی ئه‌م عه‌مه‌لیاته بوون كه كاربه‌ده‌ستانی ئێرانی ئه‌وان به “شه‌هیدانی پارێزه‌ری حه‌ره‌م” ناو ده‌به‌ن.
له سه‌ره‌تای قه‌یرانی سووریه، واته له ساڵی ٢٠١١وه تا نزیك به ٦ مانگ له‌وه پێش، زیاتر له ٦٠ كه‌س له ئه‌ندامانی سپای پاسدارانی ئێران له شه‌ڕو تێكهه‌ڵچوونه‌كانی ئه‌م وڵاتههدا كوژرابوون، به‌ڵام ئه‌م ئاماره له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا له ١٠٠ كه‌س تێپه‌ڕی.
له نێو ئه‌ندامانی كوژراوانی سپای پاسداران ناوی چه‌ندین فه‌رمانده‌ی پله به‌رزی وه‌ك حوسێن هه‌مه‌دانی، عه‌بدوڵا ئه‌سكه‌نده‌ری، ئیسماعیل حهیدهریو حه‌سه‌ن شاتری زیاتر له ڕاگه‌یه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ده‌نگدانه‌وه‌یان هه‌بوو.
محه‌ممه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری، فه‌رمانده‌ی گشتیی سپای پاسداران هۆكاری به‌شداریی هێزی نیزامی ئێران له سووریه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه که له ڕوانگه‌ی ئێرانه‌وه به‌شار ئه‌سه‌د، دیکتاتۆری سووریه ته‌نیا لایه‌نێکه له ناوچه که باوه‌ڕی به به‌ره‌ی خۆڕاگری له به‌رامبه‌ر ئامریكا‌و ڕۆژاوادا هه‌یه. ئه‌و ده‌ڵێ: پاش ئه‌و هیچ كه‌سی دیكه له ناوچه‌که‌و له سووریه‌دا نابینین.
كۆماری ئیسلامی ئیدیعا ده‌کا هێزه‌كانیان له سووریه وه‌ك ڕاوێژكاری نیزامی هاوکاریی سپای به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ده‌ن، به‌ڵام ناوه‌نده هه‌واڵگرییه‌کانی ڕۆژاوا ده‌ڵێن له ڕاستیدا ئه‌وه سپای پاسدارانه شه‌ری پاراستنی به‌شار ئه‌سه‌د له سووریه ده‌باته پێشێ‌و ده‌یکا.