بۆ چاککردنه‌وه‌ی شوێنه پڕ ڕووداوه‌كانی كرماشان بڕی زیاتر له ٢٧٥ میلیارد تمه‌ن بوودجه پێویسته.
سه‌ید زاهیدین چشمه خاوه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێگهوبانو شارسازیی پارێزگای كرماشان گوتی ئاماری ڕووداوی ماشێن به هۆی شوێنه پڕ ڕووداوه‌كانی ئه‌م پارێزگایه به تایبه‌ت گه‌رده‌نه‌ی “عه‌ین ئهلكهش” به‌رزبۆته‌وه. ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌ڵێ بوودجه‌ی ساڵی پێشوو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ٧ میلیارد تمه‌ن بوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ بۆ ٤ میلیارد تمه‌ن که‌می کردوه.
چشمه خاوه‌ر وێڕای ئاماژه به په‌سندکردنی بڕی ١٣ میلیارد تمه‌ن له لایه‌ن پارێزگاوه بۆ چاککردنه‌وه‌ی شوێنه پڕ ڕووداوه‌كان، گوتی به‌ڵام هێشتا ئه‌م بڕه بوودجه‌یه به‌وان نه‌دراوه‌و بڕیاره‌که هه‌ر له‌سه‌ر کاغه‌ز بووه.
ناوبراو ده‌ڵێ بوودجه‌ی پێویست بۆ چاککردنه‌وه‌ی شوێنه پڕ ڕووداوه‌كانی ئه‌م پارێزگایه به‌پێی به‌راورده‌كان بڕی ٢٧٥ میلیارد تمهنهو، ئه‌گه‌ر ئه‌م بوودجهیهیان بدرێتێ ئه‌وان ده‌توانن بۆ ته‌رخان له ماوه‌ی ٥ ساڵدا شوێنه پڕ ڕووداوه چاک بکه‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرتی “دنیای ئیقتساد” ئاماری كوژراوه‌کان به هۆی ڕوودای هاتوچۆ له ئێران له هه‌موو وڵاتانی جیهان زیاتره‌و یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی بۆ خراپی‌و ناستانداربوونی ڕێگه‌و بان له ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و ئه‌و دۆخه به تایبه‌ت ناوچه بێبهشكراوهكانی وه‌ك كوردستان له هه‌موو جێیه‌کی دیکه زیاتر به‌رچاو ده‌که‌وێ.