فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی توركیه بنكه‌و باره‌گاكانی گریلاكانی په‌كه‌كه‌یان له قه‌ندیل بۆمباران كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ئاسۆشیتێدپرێس له هێرشه‌كانی ئه‌م دواییانه‌دا بۆسه‌ر بنكه‌و باره‌گاو ئه‌نباری ته‌قه‌مه‌نیی حیزبی كرێكارانی كوردستان، ٦ ئامانجی دیکه‌ی ئه‌و هێزه له هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌ت له چیاكانی قه‌ندیلی بۆمباران کراون.
له‌م هێرشانه‌دا فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی توركیه ٢٥ مووشه‌كیان له ئاواییه‌كی ناوچه‌ی زێبار له داوێنی چیاكانی قه‌ندیل داوه كه چه‌ندین بینای وێران كردوه‌و خه‌ڵكی ئه‌م ئاواییانه‌ی ناچار كردوه كه شوێنی ژیانیان به‌جێ بێڵن.
ئێسكای نیوز، هێرشی ئه‌م دواییانه‌ی تورکیه بۆ سه‌ر “پ ک ک”ی به توندترین هێرشی ئاسمانیی توركیه بۆسه‌ر بنكه‌و باره‌گاكانی په كه كه له هه‌رێمی كوردستان ناوبردوه، به‌ڵام تا ئاماده‌كرانی ئه‌م هه‌واڵه بڕی خه‌ساره‌تی ئه‌م په‌لاماره به وردی ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.
ده‌گوترێ حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری داد‌و گه‌شه به‌دوای سه‌ركه‌وتن له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌ری مانگ په‌ره‌ی به هێرشه‌كانی بۆسه‌ر هێزه كوردییه‌كان داوه. له نێوخۆی تورکیه‌ش كاربه‌ده‌ستانی ئه‌منیه‌تی هاتوچۆیان له چه‌ند ناوچه‌ی شاری سیلوان قه‌ده‌خه كردوه. له‌م شوێنه به‌دوای شه‌ڕو تێكهه‌ڵچوون له نێوان هێزه ئهمنیهتیو گریلاكان، وه‌ک ده‌فته‌ری فه‌رمانداری ده‌ڵێ لانیكه‌م دوو گریلا كوژراون