ڕێکخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان له ڕاپۆرتێکدا که له‌سه‌ر بارودۆخی ئه‌منیه‌تیی عێراق بڵاوی کردۆته‌وه، ده‌ڵێ لەمانگی ڕابردوودا نزیكەی دوو هەزار كەس بوونەتە قوربانی توند‌و تیژییەكان.
بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی نەتەوە یەكگرتووەكان لەمانگی ڕابردوودا بەھۆی توند‌و تیژییەكانەوە ٧١٧ كەس كوژراون‌و ١٢١٦ که‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. له ورده‌کاریی ئه‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه که لە كۆی ژمارەی كوژراوان ٥٣٧ كەسیان خه‌ڵکی مهدهنیو ١٨٠ كەسیش سەر بەھێزە ئەمنیەتییهكانی عێراقن.
له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه که شەهیدەكانی پێشمەرگەش كە لە شه‌ڕو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش شەھید كراون، لەنێو قوربانییەكان دان.