شهشهمین کۆنفڕاسی ساڵانەی کومیتەی نۆڕوێژی یەکیەتیی لاوانی دێموکرات بهڕێوهچوو.
لهو کۆنفڕانسهدا که بە بەشداریی دەیان کەس لە ئەندامانی لاوانو نوێنەرانی حیزبو ڕێکخراوەکان لە شاری سترۆمێن لە وڵاتی نۆڕوێژ بهڕێوهچوو، پەیامی دەستەی بەڕێوەبەریی کومیتەی نۆڕوێژی یەکیهتیی لاوان لە لایەن حەسەن بێورانی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری خوێندرایهوهو، ههروهها پهیامی پێشەوا عەلیپوور، سکرتێری گشتیی یەکیهتیی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بە شێوەی ویدیۆ کۆنفڕانس نێردرابوو، پێشکەش به ئامادهبووان کرا.
لهو پهیامهدا ئاماژه بهوه کرابوو که کۆنگڕەی حەوتەمی لاوان لە ساڵی ڕابردوودا لە کاتێک پێک هات کە ئەم وڵاتانەی کوردستانیان بەسەردا دابەش بووە، تووشی کۆمەڵێک ئاڵوگۆڕی خێرا بوونو، لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا هەم لە نێوخۆی وڵات هەم لە دەرەوەی وڵاتیش ساڵێکی پڕ لە چالاکیو تێکۆشان بۆ رێکخراوی یهکیهتیی لاوان بووە.
له بڕگهیهکی دیکهی ئهو کۆنفڕانسهدا پەیامی کومیتەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە نۆڕوێژ لە لایەن خوسرەو قادریو، پەیامی یەکیهتیی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان لەلایەن نەمام زەڕیفام خوێندرانهوهو له درێژهدا هاشم ڕۆستەمی، مەریوان هەڵەبجەیی، کەریم ئەڵاوەیسیو ڕزگار ئەمیننەژاد لهبارهی ڕۆڵو ئەرکی لاوان لە دەرەوەی وڵات، بارودۆخی لاوان لە کوردستان، کۆچی لاوان بۆ دەرەوەی وڵات قسهیان کرد.
خوێندنهوهی پهیامی کۆمەڵەی کلتوری ڕۆمەریکەو کومیتەی فینلاندی یەکیهتیی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوو بڕگهی دیکهی ئهو کۆنفڕانسه بوونو لە کۆتایی بەشی یەکەمی کۆنفڕانسدا کۆمەڵێکی بەرچاو لە ئەندامانی چالاکی یەکیهتیی لاوانو کومیتە ناوچەکان خەڵات کران.
له بەشی دووهەمی کۆنفڕانسدا سۆران شێرزاد باسێکی سیاسی لە ژێرناوی لاوی کوردو بزاڤی شوناسخوازانەیو چۆنیەتی “گووران”ی سۆزی نەتەوەیی بەرەو عەقڵانییەتی نەتەوەیی پێشکەش کرد . دوایین بڕگە لە بەشی دووهەمی کۆنفڕانس، هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەری نوێ بۆ دوو ساڵی داهاتوو بوو کە لەم بەشەدا کۆمەڵێکی زۆر لە لاوانی هەڵسووڕو چالاک خۆیان بۆ بەڕێوەبەری ناونووس کرد کە لە هەڵبژاردنێکی ئازادو لە کەشێکی دێموکڕاتیکدا دهستهی نوێی بهڕێوهبهریی ئهو ڕێکخراوهیه ههڵبژێردرا.