برای دوو شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری بانە کۆچی دوایی کرد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پووشپەڕی ٩٩ی هەتاوی، کاک “کەریم بەهالوولی”، کوڕی “سەلیم” خەڵکی “زەرواوی خواروو”، سەر بە شاری بانە کۆچی دوایی کرد و ماڵاوایی لە گەل و نیشتمانەکەی کرد.
کاک کەریم برای دوو شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستانە بە ناوەکانی “ئەحمەد و ساڵح بەهالوولی” کە ساڵەکانی ١٣٥٩ و ٦٠ی هەتاوی لە نێو ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتدا تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی حیزب و گەل بوون.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکەین و بەداخین بۆ لەدەستدانی دڵسۆزێکی دیکەی نیشتمانەکەمان.