ناڕهزایهتیو مانگرتنی کرێکاران له كوردستان بەهۆی سەختیی بارودۆخی ژیان‌و بێبەشی لەمافەکانیان له ناوچه جیاجیاكانی كوردستان درێژه‌ی هه‌یه‌و له دوایین بابه‌ت له ئیلام، سنه، كرماشان‌و مه‌له‌كشاهی بەردەوام بووە.
سە رلهبهیانیی ڕۆژی دووشەممە، ١١ ی خەزەڵوەر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی “په‌یام مه‌وعوود غه‌رب” له شاره‌كی پیشه‌سازیی فرامانی كرماشان كه له بواری پێچینه‌وه‌ی ماده‌ی پرۆتۆئینیدا کار دەکا، سه‌باره‌ت بە پێنهدانو دواکەوتنی ٣ مانگ مووچه‌یان كۆبوونه‌وه. كرێكاران ده‌ڵێن ئێمه ناچارین تا كاتژمێیر ٧ی شه‌و كاری زیاده بكه‌ین‌و مووچه‌و حەقدەستەکانیشمان نادرێتێ.
له هه‌مان ڕۆژدا كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی ئاڵۆمینیۆمی “سام” له‌هه‌مان شوێنی كرماشان له هه‌مبه‌ر پێنه‌دانی مووچه‌ی دوو مانگ له‌م شیركه‌ته كۆبوونه‌وه.
كۆمه‌ڵێكی دیكه له كرێكارانی شاره‌داریی شاری سنه‌ش به‌هۆی وه‌رنه‌گرتنی مووچه‌ی ٤ مانگیان له بەردەم بینای ژماره 2ی شاره‌داری سنه كۆبوونه‌ته‌وه‌و داوای مووچه دواكه‌وتووه‌كانیان کردوە.
هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی دابینكردنی كۆمه‌ڵایه‌تیی شاری مه‌له‌كشاهی له پارێزگای ئیلام‌یش به‌هۆی پێنهدانو دواكه‌وتنی مووچه‌ی 2 مانگیان له شوێنی كاره‌كه‌یان كۆبوونه‌وه. له شاری ئیلام‌یش گرووپێك له کرێکارانی شیركه‌تی گازی ئیلام سەبارەت بە دواکەوتنو پێنه‌دانی مووچه‌ی ٣ مانگ‌و زیادهكارییان، له‌به‌ر ده‌م بینای ئه‌م شیركه‌ته كۆبوونه‌وه.