جێگری وه‌زیری بێهداشت، ده‌رمان و فێركاریی پزیشكی گوتی، لە ساڵدا ٩٠ هه‌زار كه‌س تووشی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه ده‌بن.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی هێرانا، سه‌ید محه‌ممه‌د هادی ئه‌یازی ڕۆژی ڕابردوو له كۆبوونه‌وه‌ی خێرخوازان‌و ڕێكخراوەو دامه‌زراوه خه‌ڵكییه‌كان له پارێزگای لوڕستان گوتی نزیك به ٣ هه‌زارو ٤٠٠ كه‌س له‌م ٩٠ هەزار کەسەی لە ساڵدا شێرپەنجە دەگرن، منداڵن.
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتی، ساڵی ١٣٥٦ ته‌نیا ٢٦ كه‌سی توشبوو بە نه‌خۆشیی “ئێم ئێس” لە ئێران‌دا هەبوو، به‌ڵام ئێستا‌و لە ماوەی دوای هاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامی ٦٠ هه‌زار كه‌س ئەم نهخۆشییەیان گرتوە.
جێگری وه‌زیری بێهداشت، ده‌رمان و فێركاریی پزیشكی بۆ كاروباری به‌شدارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێڕای ئاماژه به‌وە سه‌دی ٤٨ مردنەکان لە ئێران پێوەندییان به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ‌و هەناو هەیە، گوتی: به‌هۆی ناشاره‌زایی خه‌ڵك بەم نهخۆشییانهو دابیننەكردنی بوودجه‌ی تایبه‌ت بۆ کۆنتڕۆڵ‌و چاوەدێریی ئه‌م نه‌خۆشییه لە لایەن دەوڵەتەوە، ئەو دۆخە نالەبارە له حاڵی په‌ره‌سه‌ندن دایه.