برای کاک مسته‌فا مه‌ولوودی، جێگری سكرتێری حیزبی دێموكراتی كوردستان به هۆی ڕووداوی هاتوچۆ ماڵاوایی له ژیان كرد.
به‌پێی هه‌واڵی پەیامنێری کوردستان‌و کورد ڕۆژی دووشەممە، ١١ ی خەزەڵوەر کاک محه‌ممه‌د مه‌ولودی، برای کاک مسته‌فا مه‌ولوودی، جێگری سكرتێری حیزبی دێموكراتی كوردستان له جاده‌ی نێوان مه‌هاباد ـ ورمێ له نزیك ئاوایی وسووكهند به هۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لە دەستدا.
کاک محەممەد مەلوودی کەسایەتیی بەبیرو باوەڕو خۆشناوی ناوچەی مەهابادو نەغەدە بوو. ئەو باوەڕی قووڵی بە خەباتی نەتەوایەتیی گەلەکەی بوو و، تا لە ژیاندا بوو، بە ئاواتی سەرکەوتنی گەلەکەی‌و خەباتی ڕەوای نەتەوکەی بوو.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموكراتی كوردستان به بۆنه‌ی كۆچی دوایی کاک محه‌ممه‌د مه‌ولوودی سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاری دەکاو خۆی بە شەریکە خەمی ئەو بنەماڵە تێکۆشەرە دەزانێ.