بەهۆی وەرگەڕانی تانکرێکی هەڵگری سووتەمەنی زەرەرو زیانێکی زۆر بەر گوندی سەڵواتاوای شاری سنە کەوت.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری “کوردستان و کورد” دوای نیوەڕۆی دوێنێ تانکرێکی هەڵگری سووتەمەنی دوای ئەوەی لە ڕێڕەوی خۆی لە نزیک بەرزە پردی سەڵواتاوا لائەدا و وەرئەگەڕێو بەو هۆیەوە دەتەقێتەوەو ئاگر ئەگرێ.
هەواڵنێری کوردستانو کورد لەم بارەوە گوتی: بەهۆی تەقینەوەی بارهەڵگرەکە ئاگرێکی گەورە کەوتەوە کە زیانێکی زۆری بە خانووەکانی ئەو گوندە گەیاند. هەروەها لەو ڕووداوەدا چەند کەس بریندار بوونو بەتایبەتی شۆفێری بارهەڵگرەکە کە بەهۆی قورسیی برینەکەی بەڕێی نەخۆشخانە کرا.
هەواڵنێری کوردستان و کورد دەڵێ ئاگرەکە تا ماوەیەکی زۆر بەردەوام بووەو دواتر بە هەوڵی خەڵکی گوندەکە و تیمەکانی فریاکەوتن کۆنترۆڵ کراوە.
جێی ئاماژەیە، ئەو بارهەڵگرە لە تارانەوە بەرەو پارێزگای سنە هاتبوو.