دایکی شەهید عوسمان ئیبراهیمزادە، ناسراو بە عوسمان شوانە له مههاباد کۆچی دوایی کرد.
بهپێی ههواڵی کۆمیسیۆنی تهشکیلاتی حیزب خاتوو گوڵێ حەیاکی، دایکی شەهید عوسمان ئیبراهیمزادە، ناسراو بە عوسمان شوانە بە هۆی بەساڵاچووییو نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
خاتوو گوڵێ حەیاکی ژنێکی دڵسۆزو نیشتمانپەروەرو، دایکی شەهیدی پایەبەرزی حیزبی دێموکراتی کوردستان عوسمان شوانە بوو. ئهو لە ماوەی ژیانیدا هەوڵی دەدا کە نەوەو یادگارەکانی کوڕە شەهیدەکەی بەوپەڕی هەستی نیشتمانپەروەری گەورە بکاو ڕێگای کوڕی شەهیدی بکاتە ڕێگای نەوەکانی.
ئهو زۆرجارو لە زۆربەی دەرفەتەکاندا سەردانی کادرو پێشمەرگەکانی دەکردو لە نزیکەوە هەموو لایەکی لە ئامیز دەگرتنو تا لە لای بە قەولی خۆی کوڕەکان بایە، ئەوە ساخو سەلیم بووەو زۆرجار لە دووری ئازیزانی فرمێسکی خەمی بۆ ڕشتوونو تا دیداری دیکە ڕۆژژمێری کردووە.
دایە گۆڵێ ژنێکی بە ئەمەگ، وەفادار و خۆشناو بوو، خەڵک بە سیمبوولی خۆراگریو وەفاداریو نیشتماندۆستی دەیان ناسیو ڕێزیان لێدەگرت.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی دوایی ئەو دایکە ئازیزەوە، پرسە و سەرەخوشی خۆی ئاراستەی کەسو بنەماڵەی سەربەرزی لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵات دەکاو خۆمان لە خەمی لە دەستچوونی دا بە شەریکو بەشدار دەزانین.