له بانەو مەریوان ئهمساڵ زۆرترین قوتابی وازیان لە خوێندن هەیە.
جێگری فێركاریی سەرتایی فێركردنو پەروەردەی پارێزگای سنە گوتی ئهمساڵ ١٩٨ قوتابیی دیکه لە ئاستی پارێزگادا لە خوێندن بەجێماون، كە زۆربەیان خەڵكی دوو شاری بانەو مەریوانن.
سەدیقە عەبدوڵاهی لە كۆبوونەوەی شورای فێركردنو پەروەردەی پارێزگای سنەدا گوتی شارەكانی بانە بە ٤٩ قوتابیو مەریوان بە ٤٨ قوتابیی لە ئاستی پارێزگادا لە پلەكانی یەكەمو دووهەم لە بواری وازهێنان لە خوێندنن لە ئاستی پارێزگادا جێیان گرتوهو، زۆربەی ئەم قوتابیانەش كە وازیان لە خوێندن هێناوە لەسەر سنوورەكانی خەریكی كۆڵبەرین.
ئەم هەواڵە لە حاڵێكدا بڵاوكرایەوە كە عەلی زەرئەفشان، جێگری وەزیری فێركردنو پەروەردەی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاند كە لە ئاستی ئێراندا ئهمساڵ ٨٠٠ هەزار كەس له ههموو قۆناغهکانی خوێندن تا کۆتایی دهبیرستان وازیان لە خوێندن هێناوە.
سەدیقە عەبدوڵاهی، جێگری فێركردنو پەروەردەی پارێزگای سنە هەروەها ئاماژەی بە ئاماری ١٦٠ كەسیی منداڵانی كارو سەرشەقام كرد كە لە لایەن ڕێكخراوی بێهزیستی بۆ ئیدارەی فێركردنو پەروەردە نێرادراون. ناوبراو گوتی لەوهنده کهسه ٢٠ كەسیان هێشتا نههاتوونهتهوه سهر پۆلهکانی خوێندنو دهکرێ بڵێین له خوێندن دوورکهوتوونهتهوه.
ڕەشید قوربانی، بەڕێوەبەری گشتیی فێركردن پەروەردەی پارێزگای سنەش لەم كۆبوونەوەیەدا گوتی: ئهو ئیدارهیه بە تەنیا لە توانایدا نییە بوودجەی قوتابخانە شەو ڕۆژەكان دابین بکاو و بەم كەمە بوودجە ناتوانن بوودجەی ئەم قوتابخانانە دابین بكەن، هەر بۆیە دەبێ بنەماڵهی قوتابیان زیاتر هاوكاریی ماڵییان بكەن.