ڕێکخراوی “ماڵی ئینسان” دووهەمین کتێبخانەی لە یەکێک لە گەڕەکە پەراوێزخراوەکانی شاری مەریواندا کردەوە.
ڕۆژی شەممە، ۱٤ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی، دووهەمین کتێبخانەی خۆبەخش لە لایەن ڕێکخراوی ماڵی ئینسانەوە کرایەوە و دەستی بە کار کرد، ئەم کتێبخانەیە لە گەڕەکی کەمەربەندی شاری مەریوان ساز کراوە و زۆر کتێبی لە بوارە جیاجیاکانی وەک ئەدەبی، کۆمەڵایەتی، فەلسەفی، هونەری، زانستی و… لە ئاستی منداڵان و گەورە ساڵاندا لەخۆ گرتوە.
ئەو کتێبخانەیە بڕیارە ڕۆژانە بەشێوەی خۆبەخش درگاکەی بەڕووی خەڵکی گەڕەکەکەدا کراوە بێ و کەلکی لێ وەر بگیردرێت بە ئامانجی زیاد کردنی کولتووری کتێب خوێندنەوە و بردنە سەرەوەی ئاستی ئاگایی خەڵکی ئەم ناوچەیە.
جێی ئاماژەیە کتێبخانەکە بە ئامادەبوونی خەڵکی گەڕەک و بەشێک لە ئەندامانی ڕێکخراوی ماڵی ئینسان و بە لەبەرچاوگرتنی ڕێکارە تەندروستییەکان کرایەوە.