لە بەرەبەری ٢٢ی پووشپەڕ ساڵیادی تێرۆری دوکتور قاسملوودا لە “میراوای” سەردەشت چالاکیی تەبلیغیی بە ڕێوەچوو.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کوردستان و کورد ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی پووشپەڕی ٩٩ی هەتاوی، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بەرەبەری ٢٢ی پووشپەڕ ساڵیادی تێرۆرکردنی ڕێبەری شەهیدمان دوکتور”عەبدولڕەحمان قاسملوو” بە دەستی دیپلۆمات تێرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ساڵی ١٣٦٨ی هەتاوی لە ویەن پێتەختی ئۆتریش، لە میراوای سەر بە شاری سەردەشت چالاکیی بەربڵاوی تەبلیغییان بەڕێوەبرد و بە وێنە و پۆستێرو وتەکانی دوکتور قاسملوو ڕێگە سەرەکییەکان و گەڕەکەکانی میراوای سەردەشتیان ڕازاندەوە و پەیمانیان لە گەڵ ڕێگەی قاسملوو و ئامانجەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان نوێ کردەوە.
لە لایەن کۆمیسیونی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای دەسخۆشی و ماندوو نەبوونی لە هاوڕێیانمان لە میراوا سەرکەوتنی زیاتریان لە ئەرک و چالاکییەکانیاندا بۆ بە ئاوات دەخوازین.