“فەرهاد تاریمۆرادی” خەڵکی سنە لە لایەن دادگای ئەو شارەوە بە یەک ساڵ زیندان و لێدانی حەفتا قامچی سزا درا.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، هاووڵاتییەکی سنەیی بە ناوی”فەرهاد تاریمۆرادی” لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە بە تۆمەتی بەشداریکردن لە خۆپێشاندانەکانی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاویدا و تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی، بە یەک ساڵ زیندان و لێدانی حەفتا قامچی سزا دراوە.
شایانی باسە کە ناوبراو بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کراوە.
جێگای ئاماژەیە کە لە خۆپێشاندانەکانی خەڵکی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بە دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە مانگی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاویدا زیاتر لە ١٥٠٠کەس لە لایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوژران و هەزاران کەسیش بریندار و دەسبەسەر کران.