هه‌یئه‌تێکی ژنێڤاکاڵ سه‌ردانی بنکه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی کرد‌و له گه‌ڵ شاندی حیزب بۆ باس له سه‌ر هه‌ندێ بابه‌تی پێوه‌ندیداری دوولایه‌ن کۆبوونه‌وه.
دوانێوەرۆی رۆژی یەکشەممە، ١٠ی خەزەڵوەر هەیئەتێکی ژنێڤاکاڵ سەردانی بنکەی دەفتەری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستانی کرد‌و لەلایەن هەیئەتیكێ حیزبی دیموکراتی کوردستان پێکهاتوو له کەماڵ کەریمی‌و حه‌سه‌ن قادرزاده، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی‌و برایم چووکه‌ڵی ئه‌ندامی جێگری کۆمیته‌ی ناوه‌ندییه‌وه پێشوازییان لێ‌کرا.
لەو دانیشتنە باسی بارودۆخی کوردستان، شەر لەکوردستانو بەربەرکانی لەگەڵ داعش‌و هەروەها بوونی پیشمەرگەکانی حیزبی دیموکرات لە چیاکانی هەڵگورد، سەردانی هێزەکانی حیزب بۆ نێوخۆی کوردستان کراو له‌سه‌ر پێویستیی پاراستنی مافی مرۆڤ، منداڵان، ژنان‌و ڕه‌چاوکردنی قانوونه‌کانی شەر بۆ هەموو هێزێکی چەکدار پێداگری کرا.