هەیئەتێکی کومیتەی حدک لە بریتانیا بهشداریی لە پرسەی فەهمی دەمیر، ئەندامی ڕێبەری پارتی سۆسیالیستی باکووری کوردستاندا کرد.
رۆژی یەکشەممە، ١٠ی خهزهڵوهر لە بنکەی کۆمکار ڕێوڕەسمی پرسەو سەرەخۆشیی فەهمی دەمیر، کادری رێبەریی حیزبی سۆسیالیستی باکووری کوردستان لەلایەن کومیتەی ئەو حیزبه لە وڵاتی بریتانیا بەڕێوەچوو.
لەو ڕێوڕەسمە دا کە بهبهشداریی بەشێک لە حیزبو ڕێکخراوە کوردیو کوردستانییانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە بهڕێوهچوو، ڕێز لە خەباتو تێکۆشانی ئەو ڕۆڵە خەباتکارەی کورد گیرا کە لە ڕیزەکانی پارتی سویسیالیستی باکووری کوردستاندا تێکۆشانی دەکرد و بە هۆی ڕووداوی ئوتومبێل لە نێوخۆی تورکیە گیانی لە دەست دا.
هەیئەتی کۆمیتەی حیزب لەبریتانیا پێكهاتوو له فەرزاد حیکمەت، بەرپرسی کۆمیتەو جەمال جەباری، ئهندامی کۆمیته بەشداری ئەم کۆڕیاده بوونو پەیامی پرسەو سەرەخۆشیی حیزبی دیموکراتی کوردستانیان گهیانده پارتی سوسیالیست.