لافاوه‌که‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له پارێزگاكانی ئیلام‌و كرماشان بڕی ١٢٥٠ میلیارد تمه‌ن زیان به خهڵکو شاره‌و شارۆچکه‌کان گه‌یاندوه.
ئه‌و بارانه که‌موێنه‌یه‌ی ڕۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینیی ڕابردوو زۆربه‌ی شار‌و ناوچه‌انی کوردستانی گرته‌وه، له دوو پارێزگاكانی ئیلام‌و كرماشان به میلیارد تمه‌ن خه‌ساره‌تی له ژێرخان، ناوه‌نده‌كانی فێركاری ـ گه‌شتیاری، بیناكان‌و خانووی خه‌ڵک داوه.
به‌پێی قسه‌كانی پارێزگاری ئیلام‌و به‌پێی به‌راورده سه‌ره‌تاییه‌كان كه هه‌واڵده‌ریی حکومه‌تیی ته‌سنیم بڵاوی كردۆته‌وه، تا ئێستا ١٠٥٠ میلیارد تمه‌ن زیان به‌ر ئه‌و پارێزگایه که‌وتوه. به‌مجۆره‌ی محه‌ممه‌دڕه‌زا مروارید باسی ده‌کا، کارگه‌و که‌رتی بازرگانی‌و ماڵ‌و شوێنی نیشته‌جێبوونی خه‌ڵک زیاتر له ٢٠٠ میلیارد تمه‌نیان زیان به‌رکه‌وتوه. ئاماره نیوه ڕهسمییهكانیش باس له وێرانبوونی سه‌دی ١٠ تا سه‌تا سه‌دی نیزیك به ٢٠ هه‌زار خانووبه‌ره له پارێزگای ئیلام ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها به هۆی سێڵاوه‌که‌ی پارێزگاكانی ئیلام‌و كرماشان، لانیكه‌م ٤ كه‌س مردوون‌و ٢٠ كه‌سیش برینداربوون. سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌مووه زیانه ماڵی‌و گیانییه بڕی ٤٥ میلیارد تمه‌نیش زیان به‌ر شوێنه‌واره مێژووییه‌کانی ئه‌م پاڕێزگایه که‌وتوه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه كرماشانیش له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا به‌هۆی لافاو و به‌پێی به‌راورده سه‌ره‌تاییه‌كان، بڕی ٢٠٠ میلیارد تمه‌نی زیان به‌ركه‌وتووه.
حوسێن باباخانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی مودیرییه‌تی قه‌یرانی پارێزگای كرماشان له وتووێژێكدا به ئیسنای ڕاگه‌یاندوه كه زۆرترین زیانه‌کان به‌ر شاره‌كانی كرماشان، گێلانی ڕۆژاوا، سونقوڕ، پاوه‌و هه‌ورامان که‌وتوون.
به‌راورده سه‌ره‌تاییه‌كان له دوو پارێزگای ئیلام‌و كرماشان له حاڵێكدا ڕاگه‌یه‌ندرا كه تا ئێستا‌و له زمان سه‌رۆكی ڕێكخراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی قه‌یرانی ئێران به‌ڵێنیی ته‌رخانکردنی ته‌نیا ١٠ میلیارد تمه‌ن وه‌ک یارمه‌تیی ده‌وڵه‌ت به زیان به‌رکه‌وتووانی ئه‌م لافاوه دراوه.