٨٠٠ هه‌زار قوتابی له خوێندنی ئه‌مساڵ به‌جێماون.
عه‌لی زه‌رئه‌فشار، جێگری وه‌زیری فێركرد و په‌روه‌رده‌ی ده‌وڵه‌تی “مشوور و هیوای” ڕوحانی دانی به‌وه دانان كه له ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ‌دا ٨٠٠ هه‌زار قوتابی‌و خوێندکار له خوێندن به‌جێماون. ئەو هه‌روه‌ها ڕوونی كرده‌وه كه به گشتی له ساڵی ١٣٩٤و له خوێندنی سه‌ره‌تایی تا كۆتایی ده‌بیرستان ٨٠٠ هه‌زار قوتابی له خوێندن دابڕاون كه ٣٥ هه‌زار کەسیان له قۆناغی سه‌ره‌تایی و ١٨٠ هه‌زار کەسیان له قۆناغی ساڵی یه‌كه‌می ده‌بیرستان‌دا وازیان لە خوێندن هێناوە.
هەر به قسەی ناوبراو له قۆناغی ساڵی دووهه‌می ده‌بیرستانیش سه‌دی ١٨ی قوتابیان لە خوێندن کشاونەتەوە.
حه‌شیمه‌تی قوتابیانی دووهه‌می ده‌بیرستان له ئێران زیاتر له 3 میلیۆن‌و ٢٠٠ هه‌زار كه‌سه كه سه‌دی ١٨ی ده‌بێته ٥٧٦ هه‌زار قوتابی.
به‌گشتی لە قۆناغە جیاوازەکانی ئەمساڵی خوێندن له سه‌ره‌تاوه تا ده‌بیرستان له ئێران نزیك به ٨٠٠ هه‌زار قوتابی له خوێندن دابڕاون.