زیندانییەکی سیاسی لە مەریوان بەمه‌رج له به‌ندیخانه ئازاد کرا.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی “باس نیوز” ڕۆژی شه‌ممه، ٩ی خەزەڵوەر تەها ئەحمەدی، چالاکێکی سیاسیی به‌ندی له زیندانی ناوەندیی مەریوان بە شێوەی کاتی‌و به‌مه‌رج ئازاد کرا.
ته‌ها ئه‌حمه‌دیی تەمەنی ٥٨ ساڵ و زستانی ساڵی ١٣٨٦ی هەتاوی لەلایەن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مەریوانه‌وه دەستبەسەر کراو تۆمه‌تی ئهندامهتیو پێوەندی هه‌بوونی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران درایه پاڵ. ناوبراو دوای دادگایی‌کرانی له دادگای شۆڕشی شاری سنه حوکمی ئیعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا؛ به‌ڵام دوای دوای داوای پێداچوونه‌وه‌و به‌هۆی نەبوونی بەڵگەی ڕوون‌و تەواو، دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنه حوکمەکەی بۆ ٩ ساڵ زیندان گۆڕی.
ئازادیی به‌مه‌رجی ته‌ها ئه‌حمه‌دی له حاڵێک دایه که ئه‌و زیندانییه سیاسییه له ماوەی ٦ ساڵ به‌ندکرانی له زینداندا لە هەر جۆرە مەرخەسییەک بێبەش بووە.