ده‌وری دووەمی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی تورکیه له‌مساڵ دا کۆتایی پێهات، بەگوێرەی ئاکامه‌کان، پارتی داد و گەشەپێدان(ئاکه‌په) توانی نزیکەی ٥٠%-ی دەنگەکان بۆ خۆی مسۆگەر بکات،و بەمشێوەیەش ئەو بەربەستەی شکاند، کە 5 مانگ پێش ئێستا ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌کان رێگەی پێنەدا بەتەنیا حکومەت پێکبهێنێت.
له هەڵبژاردنەکانی چه‌ند مانگی پێش ئێستای پەرلەماندا، پارتی دادوگەشەپێدانی حاکمی پێشوو تەنیا ٤٠%-ی دەنگەکانی بەدەستهێنا، و نەیتوانی بەتەنیا حکومەت پێکبهێنێت، و دوای زیاتر لە چوار مانگ لەدانووستاندن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکەو یه‌ک له‌وان حیزبی براوه‌ی کورده‌کان (هه‌ده‌په) نەیانتوانی حکومەتێکی هاوپەیمانی دروست بکەن. هەربۆیەش دوێنێ ده‌ورێکی دیکه‌ی هەڵبژاردنەکان ئەنجامدرا،و پارتی دادوگەشەپێدان، توانی بەو ئامانجەکەی بگات،و ٥٠%-ی دەنگەکان بەدەستبهێنێت،و بەمشێوەیە دەتوانێ بەتەنیا کابینەی نوێ رابگەیەنێت.
هاوکات لەلایەکی دیکەوە پارتی دێموکراتی گەلان (هه‌ده‌په) کە تاقانە پارتە کوردییەکەی ئەو هەڵبژاردنانە بوو، ئەگەرچی بەربەستی ١٠%-ی تێپەراند، بەڵام نەیتوانی رێژەی خولی پێشووی هه‌ڵبژاردنه‌کان وهدەستبهێنێت، کە ١٣%-ی دەنگەکان، واتا ٨٠ کورسی بوو.
پێشتر چاودێران و ناوەندەکانی راپرسی پێشبینی بەرزبوونەوەی دەنگەکانی “ئاکەپە”یان کردبوو، بەڵام نەک بەو رێژەیە، هەربۆیەش لەگەڵ دەرکەوتنی ئەنجامەکان، خه‌ڵکی تورکیه و باکووری کوردستان به جۆرێک تاسان. لەگەڵ ئەوەش ناوەندەکانی راپرسی پێیانوابوو دەنگی (هادەپه)یش زیاد دەکات، و دەنگەکانی ئاکەپە لەسەر حیسابی کەمکردنی دەنگەکانی پارتی نەتەوە پەرەست “مەهەپە” دەبێت، بەڵام لەگەڵ کەمکردنی دەنگەکانی مەهەپە، هاوکات بەشێکی زۆر کەدەنگەکانی هادەپیش کە سەڵاحەدین دمیرتاش سەرۆکایەتی دەکات، چوونه سندووقه‌کانی ئاکەپەی دەسەڵاتداره‌وه.
دوای دەرکەوتنی ئەنجامی سەرەتایی پارتی دادوگەشەپێدان دەتوانێ بەتەنیا حکومەت پێکبهێنێت، ئەوەش بۆ قه‌زییه‌ی کورد له باکووری کوردستان په‌یامێکی تایبه‌تی پێیه که بێگومان ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارا دایه پرسی کورد به‌ره‌و قۆناغێکی دیکه به‌ڕێت، قۆناغێک کە جارێکی‌تر شەقامی کوردی بەسەر (ئاکەپە)و (ههدەپه) دابەش دەکات، و بەمشێوە پرۆسەی چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کورد به‌ره‌و ئاقارێکی دیکه‌دا به‌رێ، و لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار بڕیار لەسەر وەستاندن یان پێشەوەبردنی بدات.
بەڵام لەگەڵ ئەوەش ئەو ئەنجامەش ناتوانێ خەونێکی دیکەی رەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆککۆماری تورکیا بەدی بهێنێت ئه‌ویش گۆڕینی سیسته‌می پارله‌مانییه و بۆ سه‌رۆکایه‌تی. ئاکەپە پێویستی بە ٣٣٠ کورسی پەرلەمانی هەیە، بۆ ئەوەی سیستەمی تورکیه بەرەو سەرۆکایەتی بگۆرێت، خەونێک کە دادوگەشەپێدان و بەتایبەت ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردوغان ماوەیەکی زۆرە بانگەشەی بۆ دەکات.
لەئێستادا دۆخی سیاسی تورکیه هه‌نگاوێک بۆ دواوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه، و پێدەچێت، ئەحمەد داود ئۆغلۆ، وه‌ک سەرۆکوەزیرانی تورکیه بمێنێتەوە،و رەجەب تەیب ئەردوغانیش هەر سەرۆککۆمار بێت. پارتە سیاسییەکان ناو باکووری کوردستان و پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)و شەقامی کوردیش دەبێ خۆیان بۆ واقیعێکی نوێ لەتورکیه و باکووری کوردستان ئامادە بکەن.
ئه‌وه‌ی له پێوه‌ندی له گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی دوێنێی پارڵمانی تورکییه‌دا بۆ کورد جێی لێ وردبوونه‌وه‌و تێڕامانه، وه‌زن و قورسایی کورد و پرسی ئاشته‌وایی یه له تورکیه. دابه‌زینی ده‌نگ و کورسییه‌کانی کورد له هه‌ڵبژاردنه‌کانی کورد له دوایین هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارلمانی تورکیه‌دا جێ تێڕامان و به‌خۆداچوونه‌وه‌یه‌کی جیدی یه، که بێگوومان ده‌بێ کۆمه‌ڵگای باکووری کوردستان و رێبه‌رانی کورد له‌م به‌شه له کوردستان به شه‌هامه‌ته‌وه خوێندنه‌وه‌ی بۆ بکه‌ن و هۆکاره‌کانی ئه‌م له کزی دانه تاوتوێ بکه‌ن.
له‌وانه‌یه حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار (ئاک‌پارتی) هه‌ر له بنه‌ڕه‌ت ڕا، هیچ باوه‌ڕێکی به چاره‌سه‌ریی پرسی کورد له تورکیه‌دا نه‌بێ، به‌ڵام گومان له‌وه‌دا نیه که کورد بۆ ناچارکردنی ده‌سه‌ڵات بۆ بهربهرهوپێشبردنی پێواژۆی ئاشتی، پێویستیی به وه‌زن و قورسایی زیاتره له پارلمانی ئه‌م وڵاته. له هه‌ڵبژاردنه‌کانی چه‌ند مانگ پێشتری پارلمانی دا کورد توانی ٨٠ کورسی له پارلمان بۆخۆی مسۆگه‌ر بکات. که به‌داخه‌وه ئه‌م رێژه‌یه دابه‌زی بۆ ٦٠ کورسی. ئه‌مه‌یش په‌یامێکی نادڵخوازه بۆ کورد و پرسه ره‌واکه‌ی که ده‌کرا کورد ئه‌م دابه‌زینه‌ی تووش نه‌بێ.
ئه‌وه‌ی له پێوه‌ندی له گه‌ڵ پرسی کورد له باکووری کوردستان دا گرینگه، په‌ره‌وپێشچوونی پێواژۆی ئاشتی یه که له‌م ساڵانه‌ی دواییدا چه‌ند ههنگاوێکی باشی بۆ هه‌ڵگیراو هیوا و هومێدی به گه‌لانی تورکیه به‌خشی.
ئه‌م پرسه که به دوو لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدارو کورده‌وه بهشتراوهیهوه، چه‌نده پێویستی به باوه‌ڕمه‌ندی لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتداری تورک هه‌یه، به‌شی زۆریشی پێویستی به ژیرانه هه‌ڵسووکه‌ت کردنی لایه‌نی کورد‌و خۆ بواردن له بیانوو دانه ده‌ست لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه هه‌یه.
دابه‌زینی ده‌نگ و کورسییه‌کانی کورد له پارلمانی تورکیه بۆ هه‌موو کوردێکی نیشتمانپه‌ره‌وه‌ر، هه‌واڵێکی ناخۆش بوو، به‌ڵام دیسانیش مادام کورد له باکووری کوردستان توانیویهتی١٠% ی ده‌نگه‌کان بۆ خۆی مسۆگهور بکات، مه‌جال و ده‌رفه‌ت بۆ درێژه‌دان به پرسه رهواکه له قۆناگێکی نوێ دا بوونی هه‌یه. ئه‌وه‌ی له کۆتایی دا گه‌لانی تورکیه له شه‌ڕو رووبه‌رووبوونه‌وه له گه‌ڵ یه‌کتر رزگار ده‌کات، درێژه‌دان به پێواژۆی ئاشتی و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانه له رێگای دیالۆگ و دانووستانه‌وه.
له کۆتایی دا ئه‌م رسته‌یه‌ی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆکی (هه‌ده‌په) زۆر دڵخۆشهکهره که هه‌ردوای راگه‌یاندنی ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌کان رووبه خه‌ڵك وتی: “پێویست ناکات هیچ کەسێک نیگەران بێت و هەستی دۆڕاوی بەسەریدا زاڵ بێت. ئێمە درێژە بە خەباتی خۆمان دەدەین لە پێناوی ئازادی و یەکسانیدا. ئێمە هەرگیز لە ماف و ئامانجەکانی خۆمان، لە پرنسیپە بنەڕەتییەکانی خۆمان لا نادەین، با هەموان لەوە دڵنیا بن.”