وته‌بێژی ستادی به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ ماده‌ی هۆشبه‌ر له ئێران، وێڕای ئاماژه به دۆزینه‌وه‌و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ٣٦٦ تۆن له هه‌موو جۆره‌كانی ماده‌ی هۆشبه‌ر له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا، گوتی: له‌م ڕێژه‌یه ٦٩ كیلۆ ماده‌ی هۆشبه‌ر له نێو زیندانه‌كان‌دا دۆزراوه‌ته‌وه و ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
به قسه‌ی په‌رویز ئه‌فشار له ٧ مانگی ڕابردوودا ٣٦٦ هه‌زارو ٥٧٧ كیلۆگڕه‌م ماده‌ی هۆشبه‌ری جۆراوجۆر له خه‌ڵك گیراوه. ناوبراو وێڕای ئاماژه به به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی شیشه له بازاڕی كڕین‌و فرۆشتنی ماده‌ی سڕكه‌ر له ئاستی ئێران‌دا گوتی: به هۆی زۆریی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ماده‌ی هۆشبه‌ر، له ئێستادا به شێوه‌ی مام ناوه‌ندی نرخی هه‌ر یه‌ک كیلۆ شیشه له ١٨ میلیۆن تمه‌نه‌وه گه‌یشتۆته ٥٨ میلیۆن تمه‌ن‌و، پێشبینی ده‌كرێ نرخی ئه‌م مادده‌یه وێڕای نرخی هێرۆئین هه‌روا ڕوو له زیاد بوون بێ.
ئه‌فشار له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دۆزرانه‌وه‌ی جۆره‌كانی ماده‌ی هۆشبه‌ر له ماوه‌ی ٧ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، ڕوونی كرده‌وه كه، دۆزرانه‌وه‌ی شیشه‌و ڕه‌وانگه‌ردانه‌كان له ساڵی ٩٤ له چاو ماوه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵی پێشتر، تا ئاستی سه‌دی ١٠ له که‌می داوه، هه‌روه‌ها له 7 مانگی ڕابردوودا ١٣٣ كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی شیشه‌ش له‌نێو بردراون.
وته‌بێژی ستادی به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ ماده‌ی هۆشبه‌ر وێڕای هێنانه به‌رباسی ئه‌م مه‌سه‌له‌ش كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا ٥٩ هه‌زارو ١٨١ قاچاغچی گیراون، وه‌بیری هێنایه‌وه كه، ڕێژه‌ی ئه‌م كه‌سانه‌ی كه له‌و ماوه‌یه‌دا گیراون زۆر له‌وه زیاتره، به‌ڵام ئه‌وانه دادگایی کراون‌و دوای یه‌کلابوونه‌وه‌ی حوكمه‌کانیان به‌ڕێی زیندان كراون.