عادڵ ئه‌لجوبه‌یر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستان له كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌منیه‌تیی مه‌نامه وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی كه قه‌یرانی یه‌مه‌ن گه‌یشتۆته قۆناغی كۆتایی، هیوای خواست كه ئێران “ئه‌م پووڵانه‌ی به‌هۆی لابرانی گه‌مارۆكان ده‌ستی ده‌كه‌وێ، بۆ په‌ره‌پێدانی ئابووری‌و گه‌شه‌ی وڵاته‌که‌ی خه‌رج بكا.”
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستانی سعوودی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌منیه‌تیی مه‌نامه‌دا ئاماژه‌ی به بارودۆخی وڵاتی یه‌مه‌ن كرد‌و گوتی: “پاش ئه‌م زنجیره سه‌ركه‌وتنانه‌ی هێزه‌كانی به‌ره‌ی هاوپه‌یمان له شه‌ڕ به‌دژی حوسییه كووده‌تاچییه‌كان وه‌ده‌ستیان هێنا، ئێستا ئه‌م قه‌یرانه گه‌یشتۆته دوایین قۆناغی خۆی.”
هه‌روه‌ها ناوبراو ئاماژه‌ی به ده‌وری ئێران له بشێوییه‌كانی یه‌مه‌ن كرد‌و هیوای خواست كه داهاته‌كانی كۆمای ئیسلامی پاش هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گه‌مارۆكان له جیاتی “سیاسه‌ته دوژمنكارانهكان له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان”، بۆ وه‌گه‌ڕخستنی گه‌ڵاڵه‌كانی گه‌شه‌و ئاوه‌دانیدا خه‌رج بكرێن.
یازده‌یه‌مین كۆبوونه‌وه‌وی ئه‌منیه‌تیی به‌حره‌ین له مه‌نامه به‌به‌شداریی كاربه‌ده‌ستانی وڵاتانی ناوچه، شه‌وی هه‌ینیی ڕابردوه ده‌ستی پێ كرد‌و تا ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه درێژه‌ی كێشا.
به‌ڕای وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستان بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریه هیچ ڕێگه‌یه‌ك جگه له “چوونه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌سه‌د له بازنه‌ی دهسهڵاتو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سووریه بۆ بارودۆخی هێمنو ئارام” به‌دی ناكرێ.
عادڵ ئه‌لجوبه‌یر هه‌روه‌ها له باره‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ڵێ ئه‌م ڕێككه‌وتنه ده‌توانێ ده‌رفه‌تێكی باش بۆ ئێران بێ تا نیازپاكی خۆی بسه‌لمێنێ. ناوبراو هه‌روه‌ها پێداگری كرده‌وه كه وڵاتانی كه‌نداوی فارس ده‌یانه‌وی ئاستی ئه‌منیه‌تی ناوچه‌كه به‌رز بكه‌نه‌وه‌و ده‌ڵێ: ئێستا ئیدی نۆره‌ی ئێرانه كه هه‌وڵی ڕێگری كردن له قاچاغی چهكو چۆڵ بۆ عه‌ره‌بستان و به‌حره‌ین بدا. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستان له درێژه‌دا گوتی: “ئێستا تۆپ له زه‌ویی ئێران دایه‌و پێویسته كۆماری ئیسلامی چی دیكه ده‌ست له كاروباری وڵاتانی دراوسێ وه‌رنه‌دا.
ناوبراو وێڕای ئاماژه به وه‌ی كه هیچ له‌مپه‌رێك له‌به‌رده‌م باشتر بوونی پێوه‌ندییه‌كانی تاران‌و ڕیازدا نییه، وه‌بیری هێنایه‌وه كه ئه‌م دوو وڵاته پێش هاتنه سه‌ر كاری كۆماری ئیسلامی پێوهندییكی زۆر باشیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌بوو.