وه‌زاره‌تی وزه هه‌موو پارێزگاكانی ئێران به تایبه‌ت ناوچه‌کان له باکوور‌و ڕۆژاوای ئه‌م وڵاته له به‌رامبه‌ر بارینه‌كانی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا وریا کردۆته‌وه‌و ده‌ڵێ خه‌ڵک‌و ناوه‌نده به‌رپرسیارو پێوه‌ندیداره‌کان خۆیان بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ستانی لافاو ئاماده بكه‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له ئێران، ژماره‌ی كوژراوه‌کانی سێڵاوی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له ئێران گه‌یشتۆته ٩ كه‌س. به‌پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان ٣ كه‌س له‌م كوژراوانه خه‌ڵكی پارێزگای ئیلام‌و ٣ كه‌سی دیكه‌ش خه‌ڵكی پارێزگای لۆڕستان بوون. هه‌روه‌ها 2 كه‌سیش له پارێزگای كرماشان كوژراون‌و ژنێكی خه‌ڵكی شاری “خور و بیابانك”یش كه ماڵه‌كه‌ی وه‌سه‌ر ئاو كه‌وتبوو، به‌هۆی به‌رق گرتوویی له نێو ماڵی خۆی‌دا گیانی له ده‌ست دا.
هه‌روه‌ها به‌هۆی باران بارینی حه‌وتووی ڕابردوو لافاوێکی زۆر له پارێزگاكانی ئیلام، سنه و كرماشان، وێڕای چه‌ند پارێزگای دیكه‌ی ئێران هه‌ستاو، هه‌ر به‌م هۆیه‌وه سه‌رجه‌م ئیداره‌كان، بانكه‌كان و ناوه‌نده فێركارییه‌كانی ئیلام داخران.
له‌م ڕاپۆرته‌دا هه‌روه‌ها هاتووه كه زۆرترین ئاستی باران بارین‌و زه‌ره‌ر و زیان كه به هۆی هه‌ستانی لافاو تووشی خه‌ڵك بوو، له یه‌كه‌مین ڕۆژه‌کانی ئه‌م ڕووداوه‌دا له پارێزگای ئیلام بووه.
به‌پێی قسه‌کانی حوسێن كه‌لانته‌ری، جێگری سیاسی ـ ئه‌منیه‌تیی پارێزگای ئیلام نزیكه‌ی ٦٠٠ میلیارد تمه‌ن زیان به‌ر ژێرخانه‌كانی ئاوه‌دان‌كردنه‌وه‌ی پارێزگای ئیلام كه‌وتووه. له یه‌كه‌مین ڕۆژه‌كانی هه‌ستانی ئه‌م لافاوه‌دا، ٢٠ هه‌زار خانووبه‌ره‌و سه‌دی ٤٠ی دووكان‌و ناوه‌نده تیجارییه‌كانی ئیلام زیانیان به‌رکه‌وت، كه دواتر ئاستی ئه‌م زه‌ره‌رو زیانانه زۆرتریش بوو.