بە گوێرەی هەواڵێک کە لە ناوچەی پیرانشارەوە پێمان گەیشتوە، پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دیموکراتی کوردستان مالاوایی لە ژیان کرد.
مام مراد خەڵیفانی خەڵکی شنۆزەنگ، کە لە دوای دەست پێکردنەوەی تێکۆشانی ئاشکرای حیزبی دیموکرات، بۆ ماوەی ٧ ساڵ چەکی پێشمەرگایەتیی کردەشان، ڕۆژی شەممەی ڕابردوو کۆچی دوایی کرد. مام مراد کە براکەشی بە ناوی مەحموود سمێڵ پێشمەرگەی حیزبی دیموکرات بوو، بۆ ماوەی ٧ساڵ، دلسۆزانە لە لکی ٤ی پێشمەرگەکانی هیزی ئاوارە دا خزمەتی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستانی کرد.مام مراد مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆز بوو. دوای ئەوەش کە گیروگرفتی ژیان ناچاری کرد چەکی پێشمەرگایەتی دابنێ و بگەڕێتەوە سەر ژیانی ئاسایی، هیچ کات پشتی لە ئامانجەکانی خۆی و نەتەوەکەی نەکرد و لە نیشاندانی وەفاداریی خۆی بە ئامانجی ڕزگاریی گەلەکەی و ڕێبازی پڕ شانازیی حیزبی دیموکرات، خۆی نەپاراست.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی مام مراد خەڵیفانی، پێشمەرگەی پێشووی حیزب، سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕیزەکەی، خەڵکی شنۆزەنگ و ناوچەی پیرانشار دەکا و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێ.