ئەندامێکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی نەڵۆسی شنۆ کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی پێنج شەممە ١٢ی پووشپەڕی ٩٩ی هەتاوی، دایە “غەزاڵ سلێمانی” هاوسەری کاک “غەفوور چووپانی” ناسراوبە “غەفوور مەنیچەر” لە گوندی “سەرگیز” لە ناوچەی نەڵۆسی شاری شنۆ بە هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
خاتووغەزاڵ ژنێکی نیشتمانپەروەر و ئەندام و دۆستی لەمێژینەی ڕۆژە سەختەکانی شۆڕشی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو.
ناوبراو هەر لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئیران بوو بە ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان و تێکۆشانی خۆی لەسەر ئەرکی پێئەسپێردراوی ئەوکات دەست پێکرد و بە گەیاندنی دەرمان و پێویستییەکانی پێشمەرگە و هەروەها کار و چالاکیی تەشکیلاتی یارمەتیی خەباتی ڕزگاریخوازانەی گەلەکەی کردوە.
لە لایەن ناوندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و خزم و کەسوکاری دایە غەزاڵ دەکەین و بەشداری خەمی لەدەسچوونی ئەو شێرە ژنە تێکۆشەرەین.