“دۆنالد ترامپ” لە ساڵڕۆژی سەربەخۆیی ئەمریکادا گوتی: ” لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا دوو گەورە ترۆریستیی جیهانمان لەنێو برد.
ڕۆژی شەممە ١٤ی پووشپەڕی ٩٩ی هەتاوی، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، لە وتارێکدا کە بە بۆنەی ساڵڕۆژی سەربەخۆیی ئەو وڵاتە پێشکەشی کرد، گوتی: ” لە سێ ساڵی ڕابردوودا بۆ بەرەوپێشبردنی هێزی زیاتری ئەو وڵاتە هەنگاومان هەڵگرتوە و توانیومانە لەو ماوەیەدا ئەبووبەکر بەغدادی و قاسم سلێمانی” دوو گەورە ترۆریستی جیهان لە ناو بەرین”.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بە پڕچەک کردنی هێزی نیزامیی ئەمریکا کرد و گوتی:” هیچ دوژمنێک لە جیهاندا ناتوانێ لە بەرابەر هێزی نیزامیی ئێمەدا ڕابوەستێ، فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئێمە لە هەموو شەڕە گەورەکانی دنیادا ئامادە بوون و هیزی نیزامیی ئەمریکا بۆ پێکهێنانی ئاسایش و ئازادیی هەموو گەلانی جیهان لە مەیداندا بووە و ئەوان قارەمانانی وڵاتی ئێمە و جیهانن.
شایانی باسە ئەمریکا لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا ” ئەبووبەکر بەغدادی” ڕێبەری گرووپی تێروریستی داعش و “قاسم سلێمانی”، فەرماندەی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کوشتوە.












