کادرێکی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری پیرانشار کۆچی دوایی کرد
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، چەند ڕۆژ پێش مامۆستا “مەلا محەممەد ئازەری”، کادری پێشوو و دڵسۆزێکی ماندوویی نەناسی حیزب و گەل لە شاری پیرانشار کۆچی دوایی کرد و بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە گەل و نیشتمانەکەی کرد و تا دوایین هەناسەی بە ڕێبازی پڕ سەروەری دێموکرات و وەفادار بە ئامانجە پیرۆزەکانی مایەوە و بۆ چرکەیەکیش لەو ڕێگایەدا هەستی بە بێهیوایی و ماندوویی نەکرد.
“مەلا محەممەد ئازەری”، بۆ ماوەیەکی زۆر لە بەشە جیاجیاکان و ئۆرگانەکانی حیزبدا کار و چالاکیی سەرکەوتوانەی کردوە.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.