لە بەرەبەری ساڵیادی تێرۆری دوکتور قاسملوو، لە شاری سنە بە شێوەیەکی بەربڵاو چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە چوو.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی شەممە ١٤ی پووشپەڕی ٩٩ی هەتاوی، لە بەرەبەری ساڵیادی تێرۆری ڕێبەر و سەرکردەی شەهیدی حیزبی دێموکرات لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە شاری سنە بە شێوەیەکی بەربڵاو لە چەندین گەڕەک و شەقامی ئەو شارە بە هەڵواسینی وێنە و وتەکانی دوکتور عەبدولڕەحمانی قاسملوو پەیمانی وەفاداری و درێژەدانی ڕێگای ئەو ڕێبەرە مەزنە و حیزبی دێموکراتیان تازە کردەوە.
٣١ ساڵ لەمەوبەر لە ڕۆژی ٢٢ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٦٨ی هەتاویدا دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو، سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکرات لەگەڵ دوو کەسی دیکە لە هاوڕێیانی بە دەستی دیپلۆمات تێرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ویەن پێتەختی وڵاتی ئۆتریش لە دانیشتنێکدا بۆ چارەسەری ئاشتییانەی پرسی کورد لە ئێران شەهید بوو.
لە لایەن کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە دەسخۆشی و ماندوو نەبوونی لە هاوڕێیانمان لە شاری سنە دەکەین و چالاکییەکانیان بەرز دەنرخێنین و هیوا و ئامانجمان گەیشتن بە ڕزگاری گەل و نیشتمانەکەمانە.