ماوه‌یه‌که به شێوه‌یه‌کی به‌رچاوتر له ساڵانی رابردوو، هێندێک ده‌ستی “دیار‌و نادیار” له هه‌وڵی خسته‌ژێر پرسیاری که‌سایه‌تیی چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ناوخۆی وڵات دان.
ئه‌م هه‌وڵانه له رێگای جۆراوجۆره‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چن، که به‌شی زۆریان له رێگای ئامرازه‌کانی پێوه‌ندی وه‌ک ته‌له‌فوون و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه‌ن.
بۆ نموونه له چه‌ند مانگی رابردوو به تایبه‌ت له شاری سنه له رێگای ته‌له‌فوونه‌وه ژنان و پیاوانێکی نه‌ناسرواو پێوه‌ندی به چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نیی ئه‌م شاره‌وه ده‌گرن و سووکایه‌تی به خۆیان و خێزانه‌کانیان ده‌که‌ن.
له چه‌ند شار‌و ناوچه‌یه‌کی دیکه‌ی کوردستان و به‌تایبه‌ت له شاره‌کانی مه‌ریوان، سه‌قز، بۆکان، مهاباد ده‌مگۆی ناشایستی کۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌ر که‌سایه‌تییه ئه‌ده‌بی و مه‌ده‌نییه‌کان بڵاوده‌کرێته‌وه‌و هه‌وڵی رووشاندنی که‌سایه‌تیی چالاکانی مه‌ده‌نی و ئه‌ده‌بی ده‌درێ.
له‌م پێوه‌ندییه‌دا ئاماژه‌دان به دوو لایه‌نی مه‌سه‌له‌که جێی باس و تێڕامانه:
1- ماهییه‌ت و شوناسی ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌م پیلانه به‌ڕێوه ده‌به‌ن له گه‌ڵ بڕیارده‌ران و دارێژه‌رانی ئه‌م هه‌وڵه ناشیرینانه، زۆر روون و ئاشکرایه. شک له‌وه‌دا نیه که سیستمی سه‌رکوت و ناشیرینی کۆماری ئیسلامی ئێران له پشت هه‌مووی ئه‌م پیلانانه‌وه‌یه و که‌میش نین له‌و به‌کرێگیراوه خۆجێیانه‌ی که له‌م مه‌یدانه‌دا خۆشخزمه‌تی ده‌که‌ن.
2- هۆکاری شکاندنی که‌سایه‌تیی چالاکانی ناوخۆی وڵات!
ده‌زگای سه‌رکوتی رێژیم له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ده‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتییه‌ی دا، هه‌ر له گرتن و ئه‌شکه‌نجه‌و داسه‌پاندنی حوکمی قورس و، له نه‌هایه‌ت دا، له له‌سێداره‌دانی چالاکانی ناوخۆی وڵات سڵی نه‌کردۆته‌وه. به‌ڵام وه‌ک ده‌بینین نه‌ته‌نیا نه‌یتوانی چالاکیی و ده‌نگی ئه‌م پێشه‌نگانه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردستان کپ بکات، به‌ڵکوو له قوناغێکی نۆیی دیکه‌دا چالاکانی چاوکراوه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌م جاره‌یان رێکخراوتر له رابردوو له زۆر بواری جیاجیای وه‌ک سیاسی، مه‌ده‌نی، ژینگه‌پارێزی، خوێندکاری و وه‌رزشی هاتوونه مه‌یدان و خه‌م له پاراستنی خاک و خه‌ڵکی خۆیان ده‌خۆن.
هه‌ر بۆیه ده‌سه‌ڵاتی ئێستا له ده‌روازه‌یه‌کی دیکه‌و به پیلانێکی دیکه‌وه که ئه‌وه‌یش به خه‌یاڵی خۆی “شکاندنی که‌سایه‌تیی چالاکانی ناوخۆی وڵات”ه خه‌ریکی تاقیکردنه‌وه‌ی رێگایه‌کی دیکه‌ی ته‌خریب و تێرۆری شه‌خسییه‌ته. به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێی پرسیار‌و تێڕامانه، ئامانجی ده‌سه‌ڵات له‌م پیلانه‌یه!!
گوومان له‌ودا نیه که له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا چالاکیی مه‌ده‌نی له شکڵ و شێوازی جۆراوجۆری وه‌ک ئه‌ده‌بی، هونه‌ری، ژینگه‌پارێزی و پێکهێنانی کۆڕوکۆبوونه‌وه‌و سمینار‌و فستیڤاڵی جۆراوجۆر که ئامانج له هه‌ر هه‌موویان؛ پارێزگاری له زمان، کلتوور، ژینگه‌و هۆڤییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خاک و خه‌ڵکی کوردستان بووه، پرسی خه‌باتی مه‌ده‌نیی زیاتر له هه‌موو کاتێک له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان زه‌ق کردۆته‌وه که ته‌نانه‌ت کۆمه‌ڵه پرسیارێکی ریشه‌یی له ژووره فکرییه‌کانی هێزه سیاسییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش دا درووست کرد.
بۆ نموونه گرینگی‌دان به چالاکی له ناوخۆی وڵات و، به‌چاوی رێزه‌وه روانینه جووڵه‌و تێکۆشانی چالاکانی ناوخۆی وڵات و هه‌وڵدان بۆ په‌ره‌پێدان به خه‌باتی مه‌ده‌نی و جه‌ماوه‌ری له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له توێی پرۆژه‌ی “رۆژهه‌ڵاتته‌وه‌ری”دا، بووبه گوتاری به‌رچاوی حیزبی دێموکراتی کوردستان، که له لایه‌ن خودی چالاکانی ناوخۆی وڵاته‌وه پێشوازییه‌کی به‌رچاوی لێ کرا.
چالاکانی ناوخۆی وڵات له هه‌موو بواره‌کاندا بوون به سه‌مبوولی جووڵه‌یه‌کی نوێ له کۆمه‌ڵگای کوردستان دا. به پێچه‌وانه‌ی ده‌یه‌کانی رابردووتر که ته‌نیا هێزه سیاسییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات خاوه‌ندارێتیی بزووتنه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی خه‌ڵکی کوردستانیان ده‌کرد، له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا ئه‌وه چالاکانی ناوخۆی وڵات بوون که سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یکه خۆیان بوون به به‌شێک له بزووتنه‌وه‌که، به‌ڵکوو هه‌ر ئه‌وانیش بوون به به‌شێک له رێبه‌ریی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌و هه‌زینه‌ی قورس و گرانیشیان له‌م پێناوه‌دا داوه.
دانی هه‌زینه‌و له‌گه‌ڵدابوونی چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نیی ناوخۆ وڵات، له نێو که‌مه‌ڵگایش دا جێگه‌و پێگه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ کردنه‌وه. ئه‌مڕۆ خه‌ڵکی کوردستان ته‌نیا هێزه سیاسییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به رێبه‌ری و پێشه‌نگی خۆی نازانن، به‌ڵکوو به چاوی هیواو هومێدیشه‌وه له کار‌و تێکۆشانی چالاکانی ناوخۆی وڵات ده‌ڕوانن. ئه‌رگه‌رچی سه‌ڕه‌ڕای دووری و زۆرێک له که‌مکوڕییه‌کان، تا ئێستایش هێزه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان خاوه‌ن پێگه‌و جه‌ماوه‌ری خۆیانن، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له ناوخۆی وڵاتیش کۆمه‌ڵه پتانسێلێکی بڵاو هه‌ن که سه‌رنجی خه‌ڵکیان له‌سه‌ره‌و، هیوابه‌خشن.
که‌وابوو ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر قسه‌کردن له سه‌ر پیلانه‌که‌ی رێژیم که هه‌وڵدانه بۆ رووشاندنی که‌سایه‌تیی چالاکانی ناوخۆی وڵات، بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که رێژیم له چی ده‌ترسێ!
پێگه‌ی چالاکانی ناوخۆی وڵات له سه‌ر ئه‌ساسی باوه‌ڕ و ئێعتمادێک که ئه‌مڕۆ خه‌ڵک به‌م شێوه له خه‌باته هه‌یه‌تی و، هه‌روه‌ها ئێعتمادێک که چالاکانی ناوخۆ له نێو خه‌ڵک دا بۆ خۆیانیان ده‌سته‌به‌ر کردوه، ئه‌و ترسه‌یه که پیلانی لێدان له که‌سایه‌تییانی له سه‌ر دارێژراوه.
دوژمن له رێگای ئه‌م پیلانه‌وه ده‌یهه‌وێ پرسیار له سه‌ر شه‌خسییه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیی چالاکانی ناوخۆی وڵات ساز بکات و خه‌ڵک و چالاکان له یه‌ک دوور بخاته‌وه. لێدان له پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریی چالاکانی و وێرانکردنی ئه‌و ئێعتماده‌ی که چالاکان له نێو جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک دا ده‌سته‌به‌ریان کردوه، ئامانجی ئه‌م پیلانه دوژمنه.
ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌دا ده‌رکه‌وتووه ئه‌وه‌یه که، رێژیمی کۆماری ئیسلامی سه‌ره‌ڕای گرتنه پێشی ده‌یان فێڵ و پیلان، نه‌توانیویه‌تی ئیراده‌ی چالاکی نواندن له چالاکانی ناوخۆ زه‌وت بکات و، نه چالاکانیش سڵیان له پیلانه فره‌ره‌نگ و فره‌جۆره‌کانی رێژیم کردۆته‌وه.