پزیشكی قانوونیی ئێران ده‌ڵێ له نیوه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ‌دا ١٤٧٠ كه‌س به‌هۆی زۆر به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر مردوون، ئه‌م ئاماره له چاو ساڵی پێشووو له‌م ماوه دیاریكراوه‌دا سه‌دی 7 زیادی کردوه.
سه‌ره‌ڕای ئیدیعای ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌کان له‌باره‌ی به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌ڵام توشبووان به مادده‌ی هۆشبه‌ر له ئێران هه‌ردێ‌و زیاد ده‌بێ‌و له ڕاپۆرتی نوێێ ڕێكخراوی پزیشكی قانوونیی ئێران‌دا هاتووه، که له ماوه‌ی ٦ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ‌دا به هۆی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر ١٣١٠ پیاو و ١٦٠ ژن گیانیان له ده‌ست داوه.
ئه‌و ڕاپۆرته ده‌ڵێ له‌م 6 مانگه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ‌دا، ژماره‌ی قوربانیانی زۆر به‌کارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر لە ٦ مانگی خه‌رمانان له هه‌موو مانگه‌كانی دیكه زیاتر بووه. ئاماره‌کان ده‌ڵێن له‌م مانگه‌دا ٢٧٩ که‌س مردوون که ٢٥٤ که‌سیان پیاو بوون‌و ٢٥ که‌س له له‌و قوربانییانه‌ش ژن بوون.