محه‌ممه‌دئه‌مین عه‌بدوڵاهی، به‌ندكراوی سیاسیی كورد كه زیاتر له ١٠ ساڵه له دوورخراوهییدا له زیندان دایه‌و له‌م دواییانه‌دا له زیندانی تهبسهوه بۆ زیندانی بیرجه‌ند گواستراوه‌ته‌وه، پاش گواستنه‌وه‌ی تا ئێستاش هه‌ر له قه‌ره‌نتینه‌ی ئه‌م زیندانه‌دا ڕاگیراوه.
محه‌ممه‌دئه‌مین عه‌بدوڵڵاهی، خه‌ڵكی شاری بۆكان له سه‌ره‌تای ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵدا به هۆی پێنه‌دانی مه‌ره‌خه‌سی مانی گرت، به‌ڵام ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کان ئه‌ویان له زیندانی تهبهسڕا بۆ زیندانی بیرجه‌ند گواسته‌وه‌و كاربه‌ده‌ستانی به‌ندیخانه‌ی تهبهسیش سه‌ره‌ڕای دابینكردنی بارمته له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه، ڕازی نه‌بوون مه‌ره‌خه‌سیی بدهنێو و ته‌نانه‌ت سزایان دا‌و بۆ به‌ندیخانه‌ی بیرجهندیان گواسته‌وه.
برای ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه ده‌ڵێ بارودۆخی ناوبراو زۆر خراپه‌و ئه‌وان به‌هۆی مانگرتنه‌که‌ی له‌و دۆخه‌دا زۆری بۆ به‌په‌رۆشن.
بنه‌ماڵه‌ی محه‌ممه‌دئه‌مین عه‌بدوڵاهی که ژن‌و منداڵێکی هه‌یه خه‌ڵکی شار بۆكاننو به هۆی ههژاریو مه‌ودای دووری بۆکان تا بیرجه‌ند ده‌ره‌تانی سهردانو چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌ویان نییه. ناوبراو ئه‌گه‌رچی نیوه حوكمه‌كه‌شی کێشاوه، به‌پێی قانوون مافی ئازادیی به مه‌رجی هه‌یه، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی قه‌زایی تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ به هۆكاری ناڕوون دژایه‌تییان له‌گه‌ڵ هه‌موو داواكانی ناوبراو كردوه.
محه‌ممه‌دئه‌مین عه‌بدوڵاهی ساڵی١٣٨٤له شاری بۆكان ده‌سبه‌سه‌رو پاش 15 مانگ بلاته‌كلیفی له دادگای ئینقلابی شاری مه‌هاباددا به تۆمه‌تی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا له ڕێگه‌ی هاوكاریی حیزبێکی کوردیی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی دادگایی‌و سزای ١٨ ساڵ زیندان‌و دوورخراوه‌یی بۆ به‌ندیخانه‌ی شاری ته‌به‌سی به‌سه‌ردا سه‌پا.
ناوبراو پاش تێپه‌ڕكردنی ماوه‌یه‌ك له زیندانه‌كانی ورمێ و مه‌هاباد بۆ زیندانی ته‌به‌س و پاشان بۆ به‌ندیخانه‌ی بیرجه‌ند دوور خرایه‌وه‌و ئێستا له قه‌ره‌نتینه‌ی ئه‌م زیندانه دایه.