به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دامه‌زاره‌ی خێرخوازیی “پیام آوران همیاری” ده‌ڵێ قوتابیانی توشبوو به نه‌خۆشیی ئیدز له قوتابخانه‌كان ده‌رده‌كرێن، هه‌روه‌ها ژنانی توشبووش به‌و نه‌خۆشییه له كار بێكار ده‌كرێن.
سه‌ید قاسمی له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئیلنا، هه‌واڵده‌ریی كاری ئێران‌دا ڕاگه‌یاند كه له ئێران هه‌ڵسوكه‌وتی زۆر خراپ له‌گه‌ڵ توشبووانی به نه‌خۆشیی ئیدز ده‌کرێ‌و گیرۆده‌بووان به‌و نه‌خۆشییه تووشی هه‌ڵاواردن ده‌بنه‌وه. وه‌ک ناوبراو باسی ده‌کا، ئه‌گه‌ر له قوتابخانه‌یه‌ك قوتابییه‌ك تووشی نه‌خۆشیی ئیدز هاتبێ، ده‌سبه‌جێ ده‌رده‌كرێ‌و رێگه‌ی خوێندنی پێ‌نادرێ.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دامه‌زاره‌ی خێرخوازیی “پیام آوران همیاری” ده‌ڵێ توشبووان به‌م نه‌خۆشییه له ئێران له ١٠٠ هه‌زار كه‌س زیاترن، به‌ڵام ته‌نیا ٢٨ هه‌زارو ٣٠٠ كه‌س په‌روه‌نده‌یان هه‌یه‌و ئه‌وانی دیكه یان خۆیان به ناوه‌نده پزیشکییه‌کان نه‌ناساندوه، یان به نه‌خۆشیی خۆیان نه‌زانیوه.
به قسه‌ی سه‌ید قاسمی هه‌ڵسه‌كه‌وتی خراپی كۆمه‌ڵگا له‌گه‌ڵ ئه‌م نه‌خۆشانه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م كه‌سانه زیاتر مه‌ترسییان له‌سه‌ر بێ‌و نا‌وێرن سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن‌و تێستی ئه‌و نه‌خۆشییه بده‌ن له ترسی ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر ئه‌م نه‌خۆشیه‌یان هه‌بێ ژیانیان چی به‌سه‌ر دێ.
به‌پێی ئاماری ڕه‌سمیی ئێران، گواستنه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشیه له ئێران سه‌دی ٤٦ی له ڕێگه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌یه، سه‌دی ٣٦ له ڕێگه‌ی پێوه‌ندیی جینسی‌و ته‌نیا سه‌دی ٣ی له ڕێگه‌ی دایكه‌وه بۆ منداڵه.
هاوینی ئه‌مساڵ عه‌باس سه‌داقه‌ت، سه‌رۆكی ئیداره‌ی كۆنتڕۆڵی ئیدز‌و نه‌خۆشییه‌كانی پێوه‌ندیداری وه‌زاره‌تی بێهداشت، ده‌رمان‌و فێركردنی پزیشكیی ئێران سه‌باره‌ت به شه‌پۆلی سێهه‌می ئیدز له ده‌یه‌ی ٩٠ وریایی دا.
به قسه‌ی ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی بێهداشت، ئیعتیاد له ڕێگه‌ی ده‌رزی‌و هه‌ڵمژین، به‌ندكراوانێك كه هه‌ڵسوكه‌وتی مه‌ترسیداری جینسی‌و نزیكبوونه‌وه‌ی جینسی له نێو لاوان” له هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ن.