شێخ خالید ئێبنی ئه‌حمه‌د ئالی خه‌لیفه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین ده‌ڵی مه‌ترسییه‌کانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له داعش زیاتره‌و ده‌ڵێ ئه‌و ڕێژیمه زیانی یه‌کجار زۆری بۆ ناوچه هه‌یه.
شێخ خالید ئێبنی ئه‌حمه‌د ئالی خه‌لیفه، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌منیه‌تیدا له مه‌نامه وێڕای ئاماژه به پشتیوانیی ئێران له گرووپه تێکده‌ره‌کان له وڵاتانی عه‌ره‌بی ناوچه گوتی، ڕه‌فتارو كرده‌وه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیدارتر له داعشه له ناوچه‌دا.
ناوبراو هه‌روه‌ها كۆماری ئیسلامی به قاچاخكردنی چهكوچۆڵو گه‌یاندنی به دژبه‌رانی به‌حره‌ین تاوانبار كرد.
پێوه‌ندیی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌گه‌ڵ به‌حره‌ین له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به تایبه‌ت له ساڵی ٢٠١١ ه‌وه به‌هۆی سه‌ركوتی ناڕازییانی شیعه له به‌حره‌ین به‌ره‌و گرژیی ڕۆیشتوه.
ده‌وڵه‌تی به‌حره‌ین له مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ، كارداری ئێرانی له مه‌نامه دهركردو ده‌وڵه‌تی ئێرانیش له كاردانه‌وه به ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی به‌حره‌ین، كارداری ئه‌م وڵاته‌ی له تاران بۆ وڵاته‌که‌ی نارده‌وه.