گرووپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش ٤ پێشمه‌رگه‌ی كوردی سه‌ر بڕی. ئه‌م گرووپه له ویدیۆیه‌كدا كه بڵاویان كردۆته‌وه ده‌ڵێن بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه له ئامریكا‌و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئه‌و پێشمه‌رگه دیلانه‌یان سه‌ربڕیوه.
هێزێکی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان به هاوکاریی ئه‌مریکا حه‌وتووی ڕابردوو په‌لاماری به‌ندیخانه‌یه‌كی داعشیان دا‌و وێڕای وه‌شاندنی زه‌برێکی کاری له داعش ده‌یان پێشمه‌رگه‌ی دیلی به‌رده‌ستی داعشیان ئازاد كرد.
له‌م گرته ویدیۆییه‌دا یه‌كێك له جه‌لاده‌كان به ده‌مامکه‌وه ده‌رکه‌وتوه‌و به زاراوه‌ی ئامریكایی‌و به زمانی ئینگلیسی به باراك ئۆبامای سه‌ركۆماری ئا‌مریكا ده‌ڵێ ئه‌م كاره‌یان بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له ئامریكا‌و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه کردوه كه له‌م دواییانه‌دا بهندیخانهیهكیان شكاند‌و دیله‌كانیان ئازاد كرد.
له‌و ویدیۆیه‌دا وه‌ک ده‌رده‌که‌وێ جه‌للاده‌که‌ی داعش سه‌ره‌تا به‌به‌رچاوی پێشمه‌رگه دیله‌کان یه‌کیان سه‌رده‌بڕێ‌و 3 پێشمه‌رگه دیله‌که‌ش دیكه‌ش ناچار كراون ئه‌م دیمه‌نه ببینن‌و پاشان سه‌ری ئه‌م 3 دیله‌ی دیكه‌ش دهبڕنو شه‌هیدیان ده‌كه‌ن.
شایانی باسه له عه‌مه‌لیاتی شه‌وی ٢٩ی ڕه‌زبه‌ر كه به شێوه‌ی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هێزێکی پێشمه‌رگه کردیان، هێرشێكی كتوپڕیان کرده سه‌ر به‌ندیخانه‌یه‌ک له حه‌ویجه له ڕۆژئاوای كه‌ركوك‌و ٧٠ دیلیان ئازاد كرد.