عه‌لی موته‌هه‌ری، نوێنه‌ری شاری تاران له مه‌جلیس له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له زانکۆی تاران به ئاماژه به ڕووداوه‌کانی ساڵی ٨٨ که ده‌سبه‌سه‌رکرانی موسه‌وی، که‌ڕوبی‌و زه‌هرا ره‌هنه‌وه‌ردی لێ‌که‌وته‌وه، کۆماری ئیسلامیی له‌گه‌ڵ رێژیمی پاشایه‌تیی په‌هله‌وی هه‌ڵسه‌نگاندو گوتی هه‌ندێ ڕه‌فتارو بڕیاری حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی له ئی ڕێژیمی شا خراپتره.
موته‌هه‌ری ڕۆژی شه‌ممه، ٩ ی خه‌زه‌ڵوه‌ر گوتی ناکرێ هه‌ر که‌س ڕه‌خنه‌یه‌کی گرت ده‌ستبه‌جێ بخرێته زیندان‌و له زانکۆ ده‌ربکرێ. ئه‌و گوتی جاری وایه له کۆماری ئیسکلامی‌دا کاری وا ده‌کرێ که له ڕێژیمی پێشووش‌دا نه‌کراوه‌و له ڕه‌فتاری ئه‌وان خراپتره. ئه‌و ئاماژه‌ی به باوکی کرد‌و گوتی باوکم له‌و سه‌رده‌م‌دا گیرا، به‌ڵام دوای به‌ربوون له زیندان له مامۆستایه‌تی‌و کاره‌که‌ی بێبه‌ش نه‌کراو ته‌نانه‌ت دوایه بوو به مامۆستای زانکۆش. موته‌هه‌ری له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانی‌دا تیشکی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی که یه‌کێک له هۆکاره‌کانی به‌رده‌وامیی به‌ندکرانه سیاسییه‌کانی بێ‌ته‌فاوه‌تی خه‌ڵک، مامۆستایانی ئایینی‌و خوێندکاران‌و مامۆستایانی زانکۆیه که دیاره هۆکاری ئه‌وه‌ش بۆ ترسه ده‌گه‌ڕێته‌وه که رێژیم له دڵی خه‌ڵکی‌دا دروستی کردوه.
عه‌لی موته‌هه‌ری له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانی‌دا گوتی : وانییه که بڵێی ڕه‌حمه‌تێکی سه‌یر له‌لایه‌ن خوداوه بۆ شۆڕشه‌که‌ی ئێمه باریبێ، خۆ کۆماری ئیسلامی له شۆڕشی سه‌دری ئیسلام گرینگتر نییه، له‌ویش‌دا دوای ٥٠ ساڵ کار گه‌یشته جێیه‌ک که ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر کوڕی نه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ریان کوشت، که‌واته زه‌مانه‌تی ئه‌وه ناکرێ که ئێمه هه‌رچی بیکه‌ین ئه‌و ده‌سه‌ڵات‌و شۆڕشه وه‌ک خۆی ده‌مێنێ.
ئه‌و له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانی‌دا له‌سه‌ر پێویستیی پاراستنی مافی ڕه‌خنه‌گران پێی داگرت‌و گوتی : کاتێک ده‌وڵه‌ت قه‌یرانی ئه‌تومی به دانوستان‌و وتوێژ چاره‌سه‌ر ده‌کاو ده‌یگه‌یه‌نێته ئاکام، ئه‌دی بۆ ناتوانێ له نێوخۆش‌دا کێشه‌و ناکۆکییه‌کانی چاره‌سه‌ر بکا؟
جێی باسه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حه‌سه‌ن ڕوحانی، سه‌رکۆماری ئێستای ئێران به دروشمی پاره‌پێدان به ئازادییه مه‌ده‌نییه‌کان هاته‌سه‌ر کار، به‌ڵام له زیاتر له دوو ساڵ‌و نیو ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ش‌دا هیچ کارنامه‌یه‌ک بۆ به‌رگری له دروشمه ته‌بلیغاتییه‌کانی به‌دی ناکرێ.