چواره‌مین کۆبوونه‌وه‌ی دادگایی‌کردنی بابه‌ک زه‌نجانی به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام ژماره‌یه‌کی زۆر له هه‌واڵنێران ڕێگه‌ی به‌شدارییان له کۆبوونه‌وه‌که‌دا پێنه‌درا‌و، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بڕیار بوو ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه به ئاشکرا بێ، به‌ڵام ته‌نیا چه‌ند میدیاکارێکی بۆ ڕووماڵکردنی کۆبوونه‌وه‌که ده‌سته‌بژێر کرابوون.
بابه‌ک زه‌نجانی که به تاوانی گه‌نده‌ڵیی چه‌ند میلیارد دۆلاری به‌ندکراوه، له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا گوتی من بازرگانێکی لێزان‌و شاره‌زام‌و داکۆکی له کارنامه‌ی ئابووریی خۆم ده‌که‌م، که‌سێک که کاری هه‌زاران میلیاردی بکا، شعوورو فامی هه‌زاران میلیاردیشی هه‌یه.
ئه‌و گوتی ئه‌و کۆمه‌ڵه ئابوورییه‌ی ئه‌و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵیسووڕاندوه جێی شانازیی ئێران بووه، بۆ من دوو میلیارد دۆلار قه‌ره‌پووڵ بووه، شیرکه‌تی نه‌وی که‌متر له شه‌ش مانگ له‌گه‌ڵ من کاریان کردوه‌و من له‌و ماوه‌یه‌دا 2 میلیارد یۆرۆی ١١٠٠ تمه‌نیم دراو ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌ت کردوه.
بابه‌ک زه‌نجانی ڕوو به پارێزه‌ره‌کانی وه‌زاره‌تی نه‌وت گوتی: ئه‌گه‌ر پێویست بێ به‌ڵگه له سه‌ر ئه‌و وه‌زارتخانه‌یه ئاشکرا ده‌که‌م، ئه‌من بێده‌نگ دانانیشم‌و رۆژێک دێ هه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه له‌قاو بده‌م. ئه‌و گوتی وه‌زاره‌تی نه‌وت ناتوانێ سامانی من به که‌یفی خۆی داگیر بکا، مه‌گه‌ر ده‌کرێ فڕۆکه‌ی ١٥ میلیۆن دۆلاریی من به ٣ میلیۆن دۆلار دابندرێ، فه‌ڕشی گوڵ ئاوریشمی ٩٠٠ میلیۆن تمه‌نیی من به میلیۆنێک‌و ماڵه ٦٠٠ میلیارد تمه‌نییه‌که‌ی من له شه‌قامی فریشته به ١٤٢ میلیارد تمه‌ن بفرۆشن‌و لێمی هه‌ڕاج بکه‌ن؟
بابه‌ک زه‌نجانی بازرگانێکی ئێرانییه که تا پێش ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی‌نژاد چالاکیی ئابووریی ئه‌وتۆی نه‌بوو، به‌ڵام له سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی ناوبراودا بوو به گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌داری مێژووی ئێران‌و ئێستاش وه‌ک گه‌وره‌ترین تاوانباری گه‌نده‌ڵیی ده‌وڵه‌تی خراوه‌ته به‌ندیخانه‌وه‌و دادگایی ده‌کرێ.