منداڵێکی تاقانە کە تەنیا شەش مانگ تەمەنی بوو، بە هۆی هەڵەی پزیشکییەوە لە نەخۆشخانەی “بعثت”ی شاری سنە گیانی لە دەست دا.
ئەو کچە تاقانەیە کە ناوی “ژیکا موراد وەیسی”یە بە هۆی نەخۆشیی سکچوونەوە بۆ چارەسەر برابووە نەخۆشخانەی “بعثت” ی شاری سنەو لەوێش بەهۆی بەرز بوونی ئاستی سکچوونەکەی بهڕێی بەشی “ئای سی یو”ی منداڵانی نەخۆشخانەکە کرا بوو.
ژیکای تاقانە بەهۆی هەڵەو کەمتەرخەمی بەرپرسی بەشی “ئای سی یو”ی نەخۆشخانەکەوە، دڵی لە ڵێدان کەوتو ئامێزی دایک و باوکی بۆ هەمیشە بەجێهێشت.
بەرپرسی ئەو بەشە بەهۆی کەمتەرخەمییەوە سرۆمی هەڵەی بۆ ژیکای تەمەن شەش مانگ بهکار هێناوهو هەر ئەم هەڵەیەش کۆتایی بە ژیانی هینا.
هەواڵنێری “کوردستان و کورد” لە شوێنی رووداوەکە پێ راگەیاندین کە دایکی ژیکا دوای لە دەستدانی کچە تاقانەکەی بە شین و گریانەوە هاواری کردوە:” دوای ۱۲ساڵ ژیکامان بوو، ئەویشیان لێ ستاندین”.
بەپێی زانیارییەکانی هەواڵنێری “کوردستان و کورد” دایک و باوکی ژیکا دەیانەوێ سکاڵا لە دژی بەرپرسانی نەخۆشخانەکە تۆمار بکە. تەرمی ژیکای تاقانە دوای ئەوەی ڕۆژی ههینی ڕەوانهی پزیشکی دادوەری کرا، دۆینێ شهممه به خاک سپێردا.
شایانی باسه له ماوهی دوو ساڵی رابردوودا ئهوه چهندهمین جاره که ههڵهی پزیشکی له نهخۆشخانهکانی کوردستان ڕووداوی مردنی لێدهکهوێتهوه.