ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی بۆکان کۆڕێکی خۆی بۆ خوێندنهوەو لێکدانه‌وەی چیرۆکه‌کانی هێمن عه‌بدوڵڵاپوور ته‌رخان کرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی بۆکان ئه‌و ئه‌نجومه‌نه لە زنجیرە دانیشتنەکانی خۆیدا رۆژی پێنجشەممه ۷ی خەزەڵوەر، کۆڕێکی بۆ خوێندنەوەو لێکدانەوەی چیرۆکەکانی هێمن عەبدوڵلاپوور پێک هێنا.
لە سەرەتای کۆڕەکەدا هێمن عەبدوڵلاپوور چیرۆکێکی له کۆمەڵه چیرۆکی “دەنگه دەنگی بێدەنگی” بۆ ئامادەبووان خوێندەوە. دوایه ڕەحیم عەبدوڕەحیمزادەو ئەمجەد غوڵامی له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانی نووسه‌ر قسه‌یان کرد.
ڕەحیم عەبدوڕهحیمزادە له باسه‌که‌یدا تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی چیرۆکه‌کانی هێمن عهبدوڵلاپووری باس کرد‌و گوتی یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی چیرۆکەکانی هێمن عەبدوڵلاپوور، ئەوەیه کاک هێمن جیا لە کەسایەتی سەرەکی، هەوڵ دەدا کەسایەتییە دەرکەییەکان لە کەسایەتییه ئاشناکانی کۆمەڵگای کوردەواری هەڵبژێر ، هەر ئەوەش ئەبێته هۆی ئەوەی کەسایەتییە دەرەکییەکان کۆمه‌ڵه کەسایەتییهکی سەمیمی بن که خوێنەر پێوەندییان پێوە دەگرێ. باس له شوێن، تیکنیکی گێڕانه‌وه له چیرۆکه‌کانی هێمن عهبدوڵلازادهو هه‌روه‌ها ده‌ستنیشانکردنی چه‌ند خاڵێکی لاوازی چیرۆکه‌کانی چه‌ند ته‌وه‌ری دیکه‌ی باسه‌که‌ی ڕه‌حیم عهبدوڕهحیمزاده، نووسه‌رو ڕه‌خنه‌گری ئه‌ده‌بی بوون
کۆڕگێرێکی دیکه‌ی ئه‌و کۆره ئه‌ده‌بییه ئەمجەد غوڵامی بووکه ئه‌ویش باسی له چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌کی چیرۆکه‌کانی هێمن عه‌بدوڵلاپوور، وه‌ک فۆڕمی نێولێنان، ڕووداوی دهرهکیو کەڵک وەرگرتن لە گۆشەنیگای دووهەم کەس لە چیرۆکەکانی ئه‌ودا کرد.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و باسه‌دا به‌شدارانی کۆڕه‌که ڕاو سه‌رنجی خۆیان خسته سه‌ر باسهکانو به‌مجۆره ئه‌و کۆره ئه‌ده‌بییه کۆتایی به کاره‌کانی خۆ هێنا.