ئه‌فسانه بایه‌زیدی، زیندانیی سیاسیی کوردی خه‌ڵکی بۆکان که نیزیک مانگێک له‌وه پێش له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کرا، بۆ یه‌که‌مجار چاوی به بنه‌ماڵه‌که‌ی که‌وت.
به‌پێی ڕاپۆرتی چالاکانی مافی مرۆڤ ئه‌و چالاکه خوێندکارییه‌ی کوردی خه‌ڵکی بۆکان که ڕۆژی ١٦ ی ڕه‌زبه‌ر ئیتلاعاتی سپا گرتبووی، ڕۆژی پێنجشه‌ممه، ٦ ی خه‌زه‌ڵوه‌ر بۆ یه‌که‌مجار ڕێگه‌ی پێدرا چاوی به بنه‌ماڵه‌که‌ی بکه‌وێ.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته تا ئێستاش هۆکاری ده‌سبه‌سه‌رکرانی ناوبراو نه‌زانراوه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کان هێشتا په‌روه‌نده‌ی ئه‌وه‌یان ڕاده‌ستی دادگا نه‌کردوه.
ئه‌فسانه بایه‌زیدی پێشتریش له خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ٩٢ ده‌سبه‌سه‌رو دوای ماوه‌یه‌ک به دانانی بارمته‌ی ١٠٠ میلیۆن تمه‌نی ئازاد ببوو، ئه‌و له‌و په‌روه‌نده‌یه‌دا سزای دوو ساڵ زیندانیی هه‌ڵپه‌سێراوی به‌سه‌ردا سه‌پابوو.