بهلهمی١٨٠ کۆچبه‌ری کورد لە کەناراوەکانی یۆنان وه‌رگه‌ڕاو به‌و هۆیه‌وه هه‌موویان گیانیان له ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی باشووری کوردستان له‌م ڕووداوه‌دا که رۆژی پێنجشەممە لە کەناراوەکانی یۆنان ڕووی داوه، ١٨٠ کۆچبەری کوردی ئێزدی به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌مه‌که‌یان نقوم بوون‌و تەنیا تەرمی سێ کەس له‌وان دۆزراوەتەوە.
ساڵم محەمەد، پارلمانتارێکی پارلمانی عیراق لە لیژنەی کۆچ‌وکۆچبەران رایگەیاند که ١٨٠کهسه کوردی ئیزهدیو خه‌ڵکی بەعشیقە بوون. ئه‌وان له باشووری کوردستانه‌وه چوونەتە تورکیه‌و بەرە و یۆنان وەڕێکەوتوون، به‌ڵام پێش گه‌یشتن به‌وێ نقوم بوون.
به‌پێی زانیارییه‌کانی ئه‌و ته‌نیا تەرمی سێ که‌س له‌وان که ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌ک بوون دۆزراوه‌ته‌وه، بەڵام چارەنوسی ئەوانی دی نادیارە.