دانوستانه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسیی قه‌یرانی سووریه بێ ئاکامێکی به‌رچاو کۆتایی پێهات. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕانسه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاشکرای کرد که دوو حه‌وتووی دیکه کۆبوونه‌وه‌یه‌کی هاوشێوه له درێژه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌دا به‌ڕێوه ده‌چن.
له ڕه‌وتی دانوستان‌و وتووێژه‌کانی ڕۆژی هه‌ینیدا جان کێری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که باڕاک ئۆباما، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ڕه‌زامه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ ناردنی تیپێک له تهکاوهرهکانی ئه‌ڕته‌شی ئه‌و وڵاته بۆ باکووری سووریه ڕاگه‌یاندوه. ئه‌و مه‌به‌ست له‌و بڕیاره‌ی یارمه‌تیدانی هێزه ناوچه‌ییه‌کان بۆ شهر له دژی داعش باس کردوه. ئه‌ڕته‌شی ئه‌مریکا هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی جۆری ١٠A و F١٥ ی له بنکه‌ی ئاسمانیی تورکیهداجێگیر کردوه تا په‌ره‌ی به توانا ئاسمانییه‌کانی له سووریه دابێ.
كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش بۆ یه‌كه‌مین جار له دانووستانه‌کانی سووریه‌دا به‌شدار بوو.
پێش ده‌سپێكی دانووستانه‌كان ئێران پشتیوانیی خۆی له خولێكی كاتیی ٦ مانگه له سووریه ڕاگه‌یاندو گوتی له كۆتایی ئه‌م خوله‌دا با به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان چاره‌نووسی به‌شار ئه‌سه‌د له سووریه دیاری بكا.
هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز له زمان سه‌رچاوه ئاگادارهكانهوه نووسیویه‌تی ڕاگه‌یاندنی ئه‌م باسه به‌و مانایه‌یه كه كۆماری ئیسلامی پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د به پێشمه‌رجی ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر قه‌یرانی سووریه نازانێ.
هاوكات حوسێن ئه‌میرعه‌بدوڵڵاهیان، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، گوتبووی كه كۆماری ئیسلامیی ئێران پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ناكا كه به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ش ئێرنێست جاش، وته‌بێژی كۆشكی سپیی ئا‌مریكا، ڕایگه‌یاندبوو كه ئه‌م وڵاته چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌ی له ڕووسیهو ئێران هه‌یه به كه‌لك وه‌رگرتن له كاریگه‌ریی خۆیان ڕێگه بۆ وه‌لانرانی به‌شار ئه‌سه‌د خۆش بكه‌ن.
چاره‌نووسی به‌شار ئه‌سه‌د گرینگ‌ترین كێشه‌ی نێوان به‌شداربووانی ئه‌م وتووێژانه‌یه كه له دژبه‌ران‌و هاوپه‌یمانانی ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د پێك هاتوون.
هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا عادڵ ئه‌لجوبه‌یر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستان دڵنیایی به‌خشیوه كه به‌شار ئه‌سه‌د به هه‌ر جۆرێک بێ، جا چ له ئه‌نجامی ڕه‌وتێكی سیاسی، چ له ڕێگه‌ی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به زه‌بر و زۆره‌وه له ده‌سه‌ڵات دوور ده‌خرێته‌وه.
ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بستان پێشتریش گوتبووی دانووستانه‌كانی ڤیه‌ن ده‌رفه‌تێكه بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی سوور بوونی ڕووسیهو ئێران له چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریه‌دا.