له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارلمانی توركیه كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌ڕێوه‌ده‌چێ، سه‌رنجی هه‌موو لایه‌ك له سه‌ر حیزبی دێمۆكراتیكی گه‌ل کۆ بۆته‌وه.
ئه‌م حیزبه له هه‌ڵبژاردنی پێشوودا به وه‌ده‌ستهێنانی سه‌دی ١٣ی ده‌نگه‌كان توانی بگاته پارلمانی توركیه. ئێستاش سه‌رۆكی ئه‌م حیزبه به‌ته‌مای وه‌ده‌ستهێنانی سه‌دی ٢٠ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سبه‌ی یه‌کشه‌ممه، ١٠ ی خه‌زه‌ڵوه‌ره.
هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی پارلمانی توركیه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، ١٠ی خه‌زڵوه‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێ. حیزبه‌كانی توركیه بۆ گه‌یشتن به پارلمان پێویسته هه‌ر نه‌بێ سه‌دی ١٠ی ده‌نگه‌كانی ده‌نگده‌ران وه‌ده‌ست بێنن.
حیزبی دێمۆكراتیكی گه‌ل “HDP” له هه‌ڵبژاردنی پێشووی توركیه‌دا كه ١٧ی جۆزه‌ردان به‌ڕێوه‌چوو، سه‌دی ١٣ی ده‌نگه‌كانی وه‌ده‌ست هێنا و بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی توركیه‌دا ٨٠ نوێنه‌ری كورد چوونه پارلمانی ئه‌م وڵاته. به‌ڵام حیزبه‌كانی توركیه له‌سه‌ر پێكهێنانی ده‌وڵه‌ت ڕێك نه‌كه‌وتن، له ئه‌نجامیشدا نه ده‌وڵه‌تێكی تاكحیزییان پێكهێناو نه له ڕێگه‌ی هاوپه‌یمانی توانیان ده‌وڵه‌ت پێك بێنن، به‌ڵكوو هه‌موویان له‌سه‌ر دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارلمان ساغ بوونه‌وه.
كارناسان هیچ گومانیان نییه كه سه‌ركه‌وتنی حیزبی دێمۆكراتیكی گه‌ل، HDP ده‌ورێكی كاریگه‌ری له چاره‌نووسی سیاسیی توركیه‌دا ده‌بێ، چونكی ئامانج‌و به‌رنامه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌ركۆماری ئێستای توركیه كه ده‌یه‌ویست سیستمی پارلمانی بۆ سه‌ركۆماری بگۆڕێ، شكست دێنێ‌و سه‌ر ناگرێ.
به‌ڵام سه‌ركه‌وتنی”HDP”یش نه‌بوو به هۆی سه‌قامگیربوونی سوڵح‌و ئاشتی و بۆ جارێكی دیكه‌ش ئاگری شه‌ڕ له‌نێوان ئه‌رته‌شی توركیه‌و پارتی كرێكارانی كوردستان (پ ك ك) هه‌ڵگیرسایه‌وه.
هه‌واڵده‌ریی “دوغان”ی توركیه ڕایگه‌یاندووه له ماوه‌ی ١٠٠ ڕۆژ شه‌ڕ و پێكاداندا، واته له ٢٠ی ژوئیه تا ٢٧ی نۆڤامبر، ١٥٥ هێزی نیزامی كه بریتی بوون له سه‌رباز، پۆلیس، ژاندارم‌و پاسه‌وانانی سنوور كوژران، ئه‌وه له حاڵێكدایه كه “پ ك ك” ئامارێكی ورد‌و ده‌قیقی له قوربانییه‌کانی خۆی له‌و شه‌ڕانه‌دا بڵاو نه‌كردۆته‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌ڵایسانی شه‌ڕ، ڕێبه‌رانی حیزبه كوردییه‌كانی توركیه نه‌ک له دابه‌زینی ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانی خۆیان نیگه‌ران نین، بگره به پێچه‌وانه ئه‌م بارودۆخه بۆ سه‌ركه‌وتنی دووباره‌ی خۆیان به باش ده‌زانن.