ژماره‌ی كوژراوانی هێزی قودسی سپای پاسدارن له سووریه، له ماوه‌ی دوو حه‌وتووی ڕابردوودا له ٣٠ كه‌س زیاتر بووه.
له حاڵێكدا كه كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی به‌شداریی ڕۆڵی سپای پاسداران‌یان له سووریه وه‌ك ڕاوێژكارو موسته‌شاری نیزامیی ڕاگه‌یاندوه، به‌ڵام له ماوه‌ی دوو حه‌وتووی ڕابردوودا هه‌رنه‌بێ ٣٠ فه‌رمانده، ده‌ره‌جه‌دارو ئه‌ندامی ئه‌م ناوه‌نده نیزامییه له ڕه‌وتی شه‌ڕو پێكدادان له‌گه‌ڵ دژبه‌رانی ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د له سووریه كوژراون.
حه‌یده‌ر ئه‌نوه‌ری، محه‌ممه‌دڕه‌زا عه‌سگه‌ری فه‌رد، حه‌میدڕه‌زا دایی ته‌قی، پوویا ئیزه‌دی، حه‌مید نادر، مێهدی كایینی، هادی نۆمی، ئه‌بووزه‌ر ئه‌مجه‌دیان، محه‌ممه‌د زه‌هیری، عه‌بدوڵڵا باقری، موسلیم نه‌سر، خانعه‌لی یووسفی، جه‌ببار عه‌راقی، موسلیم خیزاب، مێهدی عه‌لیدووست، مسته‌فا سه‌درزاده، میلاد موسته‌فه‌وی، سه‌جاد تاهیرنیا، ڕوحوڵڵا عیمادی، ئه‌مین كه‌ریمی، محه‌ممه‌دعه‌لی حوسێنی، ئه‌حمه‌د ئیستحكامی، نادر حه‌مید ده‌یله‌می، مه‌جید سانعی مووه‌فه‌ق، موحته‌با كه‌ره‌می، ڕه‌زا دامروودی، فه‌رشاد حه‌سوونی زاده، حه‌مید موختاربه‌ند و حوسێن هه‌مه‌دانی، ئه‌م ٣٠ كه‌سانه‌ن كه هاوكات له‌گه‌ڵ خولی نوێی هێرشه‌كانی پشتیوانانی ئه‌سه‌د بۆسه‌ر بنكه‌ی دژبه‌ران كه به پاڵپشتیی هێزی هه‌وایی سووریه ده‌كرێن، كوژراون.
هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا، حوسێن سه‌لامی، جێگری فه‌رمانده‌ی سپای پاسداران، شه‌وی دووشه‌ممه ٤ی خه‌زڵوه‌ر، له لێدوانێكی ڕاسته‌وخۆی ته‌له‌ڤیزیۆنیدا، “به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تیی” ئه‌ندامانی سپا له سووریه‌ی به هۆكاری زۆربوونی كوژراوه‌كانی سپا زانی و گوتی: “هێزه ڕاوێژكاره‌كانی سپا ناتوانن له ژووره داخراوه‌كاندا بمێننه‌وه‌و ده‌بێ بچنه مه‌یدان‌و له‌وێ ئاماده بن.”
ئه‌وه له حاڵێك دایه كه چه‌ند كاتژمێرێك دوای ئه‌م قسانه، ژێنێراڵ ژۆزێف دانفورد، سه‌رۆكی ستادی هاوبه‌شی ئه‌رته‌شی ئا‌مریكا له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی سه‌نای ئه‌م وڵاته ڕایگه‌یاند که له حاڵی حازردا ژماره‌ی هێزه نیزامییه‌كانی ئێران له سووریه، زیاتر له 2 هه‌زار كه‌سه.