ئێواره‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه ٨ ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٤ به‌رامبه‌ر به ٢٩ ی ئۆکتۆبری ٢٠١٥، که‌مپی لیبرتی هه‌ڵکه‌وتوو له نزیک فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا که ئه‌ندامانی رێکخراوی موجاهیدینی خه‌لقی تێدا جێگیرن، له‌لایه‌ن گرووپی جه‌یشی موختاره‌وه که میلیشیایه‌کی شیعه‌ی عیراقیی نزیک له کۆماری ئیسلامییه درایه به‌ر هێرشی مووشه‌ک و له ئاکامدا زیاتر له ٢٠ که‌س له ئه‌ندامانی ئه‌و رێکخراوه گیانیان له ده‌ست دا و نزیک به دوو سه‌ت که‌سیش بریندار بوون.
ئه‌وه یه‌که‌م جار نیه که بنکه و باره‌گاکانی رێکخراوی موجاهیدین له عیراق به‌م شێوه دڕندانه‌یه ده‌که‌ونه به‌ر هێرش و ئه‌م جینایه‌ته شتێک نیه جگه له تازه‌ترین ئه‌ڵقه‌ی زنجیره‌یه‌ک کرده‌وه‌ی هاوشێوه که له ساڵانی رابردوودا به پیلانی کۆماری ئیسلامی و له‌ژێر سایه‌ی حکومه‌تی عیراقی به‌دژی رێكخراوی موجاهیدین به‌ڕێوه چووه. له‌و کاته‌دا کەکۆماری ئیسلامی به‌ڕواڵه‌ت فه‌سڵێکی نوێ بۆ چاره‌سه‌رکردنی به‌شێک له کێشه‌کانی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵداته‌وه که‌چی گرووپه لایه‌نگره‌کانی له وڵاتانی دراوسێدا جینایه‌تی له‌م چه‌شنه به‌دژی دژبه‌رانی ئه‌م رێژیمه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
حیزبی دێموکراتی کوردستان ئه‌م جینایه‌ته نوێیه به‌دژی ئه‌ندامانی موجاهیدین له عیراق به پێشێلکردنی ئاشکرای هه‌موو پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی پێوه‌ندیدار به قانوونی شه‌ڕ و یاسای مرۆڤدۆستی ده‌زانێ و به زه‌نگێکی مه‌ترسی له قه‌ڵه‌م ده‌دا بۆدەست ئاوەلە کردنی کردەوە تیرۆریستیەکانی کۆماری ئیسلامی لەدەرەوە سنوورەکانی ئیران .
ئێمه وێڕای مه‌حکووم کردنی ئه‌م هێرشی نوێیه بۆ سه‌ر که‌مپی لیبرتی، داوا له کۆڕ و کۆمه‌ڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌که‌ین که به به‌دواداچوون و فشارهێنانی خۆیان، حکومه‌تی عیراقی له به‌رامبه‌ر به‌رپرسایه‌تییه ئه‌خلاقی و سیاسی و قانوونییه‌کانی خۆی له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پاراستنی گیانی ئه‌ندامانی رێکخراوی موجاهیدین دابنێن و رێگه نه‌درێ جینایه‌تی له‌م چه‌شنه جارێکی دیکه دووپات بێته‌وه.
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
ده‌فته‌ری سیاسی
٩ ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٤ (٣٠ ی ئۆکتۆبری ٢٠١٥)